بزانه له‌ماوه‌ى ئه‌م پێنج مانگه‌دا به‌غدا چه‌ند پاره بۆ هه‌رێم ره‌وانه ده‌کات
جه‌مال کۆچه‌ر: هه‌رێم مافى هه‌یه پاره‌ى پێنج مانگى رابردوو له به‌غدا وه‌ربگرێت
4 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت:" ده‌بێت وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم به‌م زوانه بچێته به‌غدا و گفتوگۆ له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنى بودجه بکات"، ده‌شڵێت:" هه‌رێم مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه پاره‌ى پێنج مانگى رابردوو له به‌غدا وه‌ربگرێت به(مه‌قاسه)".
بودجه‌ى عێراق له 31ى 3ى 2021 له په‌رله‌مانى عێراق په‌سه‌ند کراو تێیدا له‌مادده‌ى 11 پشکى هه‌رێم جێگیرکرا له‌به‌رانبه‌ر داهاتى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه به نرخى کۆمپانیاى سۆمۆى عێراقى زائیده‌ن نیوه‌ى داهاته فیدراڵییه‌کان.
جه‌مال کۆچه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:"ده‌بێت وه‌فدى هه‌رێم به‌م زوانه بچێته به‌غداو گفتوگۆ له‌باره‌ى جێبه‌جێکردنى مادده‌ى 11ى یاساى بودجه بکات، تا ورده‌کارى داهاته‌کان له‌نێوانیاندا یه‌کلابکرێته‌وه".
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد یاساى بودجه له 1ى 1ى 2021 جێبه‌جێ ده‌کرێت بۆ کۆتایى ساڵ، وتیشى:" هه‌رێمى کوردستان مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه ته‌واوى پاره‌ى ئه‌م پێنج مانگه‌ش وه‌ربگرێت به (مه‌قاسه) له به‌غدا، به‌ڵام ده‌بێت وه‌فدى هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا گفتوگۆى له‌سه‌ر بکات".
هه‌رێمى کوردستان به‌خه‌مڵاندن داهاته‌کانى نه‌وت و نانه‌وتى له‌مانگێکدا 700 ملیار دینار بێت، واته به‌کۆى ئه‌م پێنج مانگه ده‌گاته سێ تریلۆن و 500 ملیار دینار، به‌ڵام پشک و ئیستحقاقى هه‌رێم به‌پێى یاساى بودجه بۆ هه‌ر مانگێک 956 ملیار دیناره، ئه‌وا پێویسته به‌غدا بۆ هه‌ر مانگێک بڕى 256 ملیار دینار بداته هه‌رێم، به‌کۆى ئه‌م پێنج مانگه ده‌کاته تریلۆنێک و 280 ملیار دینار.
جێبه‌جێکردنى (مه‌قاسه) به‌م شێوه‌یه‌یه ئه‌گه‌ر له‌مانگه‌کانى 1، 2،3، 4، 5ى ئه‌مساڵ، هه‌رێمى کوردستان به‌خه‌مڵاندن داهاته‌کانى نه‌وت و نانه‌وتى له‌مانگێکدا 700 ملیار دینار بێت، واته به‌کۆى ئه‌م پێنج مانگه ده‌گاته سێ تریلۆن و 500 ملیار دینار، به‌ڵام پشک و ئیستحقاقى هه‌رێم به‌پێى یاساى بودجه بۆ هه‌ر مانگێک 956 ملیار دیناره، ئه‌وا پێویسته به‌غدا بۆ هه‌ر مانگێک بڕى 256 ملیار دینار بداته هه‌رێم، به‌کۆى ئه‌م پێنج مانگه ده‌کاته تریلۆنێک و 280 ملیار دینار.
پێشتر، سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگادار له حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌ى بۆ هاوڵاتى دووپاتکرده‌وه که پاش پشووه‌کانى جه‌ژن وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌چێته به‌غدا و ئه‌و پرسه یه‌کلاده‌کرێته‌وه، وتیشى:" ده‌مانه‌وێت پێش 25 مانگ به‌رچاومان روون بێت بۆ ئه‌وه‌ى پێش دابه‌شکردنى موچه بریار له‌سه‌ر که‌مکردنه‌وه یان لابردنى لێبڕینى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانى هه‌رێم بده‌ین".
تا کۆتایى ئه‌م هه‌فته‌یه له عێراق پشووى فه‌رمییه‌و چاوه‌روان ده‌کرێت کۆتایى ئه‌م هه‌فته‌یه یان سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو وه‌فدێکى ته‌کنیکى حکومه‌تى هه‌رێم بچێته به‌غداو ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیرى دارایى سه‌رۆکایه‌تى وه‌فده‌که ده‌کات و هه‌ریه‌ک له وه‌زیرى پلاندانان و سکرتێرى یاسایى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و سه‌رۆکى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک شاره‌زاو راوێژکار که پێشتر له‌وه‌فده‌کاندابوون، بچنه به‌غدا، ئه‌وه‌ش به‌پێى زانیارى نوێى سه‌رچاوه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم که بۆ هاوڵاتى خرایه‌روو.