فڕۆکه جه‌نگییه‌کان ماڵى سه‌رکرده‌کانى حه‌ماسیان بۆردومانکرد

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سوپاى ئیسرائیل ورده‌کارى هێرشه‌کانى شه‌وى رابردووى سه‌ر شارى غه‌ززه‌ى بڵاوکرده‌وه که ماڵى سه‌رکرده‌کانى حه‌ماسیان کردووه‌ته ئامانج.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 17ى ئایارى 2021، سوپاى ئیسرائیل له راگه‌یاندراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که شه‌وى رابردوو 54 فڕۆکه‌ى جه‌نگى ئیسرائیلى به به‌کارهێنانى 110 مووشه‌ک چه‌ند ناوچه‌یه‌کى شارى غه‌زه‌یان بۆردومانکردووه.
هه‌روه‌ها سوپاى ئیسرائیل ئاشکرایکرد بۆردومانه‌کانى شه‌وى رابردوو تونێل و 9 ماڵى سه‌رکرده‌کانى گرووپى حه‌ماسیان له غه‌ززه به ئامانج گرتووه، که وه‌ک خه‌زێنه‌ى چه‌ک به‌کاریان هێناون.
چه‌ند بینه‌رێکى رووداوه‌که له‌نێو شارى غه‌زه‌وه ده‌ڵێن فڕۆکه جه‌نگییه‌کان بۆردومانى باڵه‌خانه ئه‌منى و سه‌ربازییه‌کان و هه‌ندێک ماڵیان کردووه، که بۆ کاروبارى سه‌ربازى و مه‌شق و راهێنانى چه‌کداره‌کان به‌کارده‌هێندرێن.
له‌لایه‌کى دیکه‌وه هه‌ریه‌ک له میسر‌و ئوردون و تورکیا له‌لایه‌ک و ئه‌مریکا و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان داواى وه‌ستاندنى شه‌رو بۆردومانه‌کان ده‌که‌ن، به‌ڵام تا ئێستا له‌لایه‌ن حه‌ماس و ئیسرائیله‌وه موشه‌ک و بۆردومانه‌کان رانه‌گیراوه.
