مەزڵوم كۆبانێ‌: ئەمریکا لە پشتیوانیكردنی ڕۆژئاڤا بەردەوام دەبێت

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى  

مەزڵوم كۆبانێ‌ رایگەیاند، " ئەمریکا لە پشتیوانیكردنی ڕۆژئاڤا بەردەوام دەبێت".

شاندێکی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستانەوە سەردانی ڕۆژئاوای کوردستانیان کرد، مەزڵوم كۆبانێ‌، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات – هەسەدە، دوای کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند، “گفتوگۆمانکردووە لەبارەی پشتیوانیی هاوپەیمانان بۆ لەناوبردنی داعش و جەختکراوەتەوە لە پشتوانیی ئەمریکا لە ئیدارەی خۆسەری دیموکراتیک”.

شاندەکەی ئەمریکا پێکهاتبوون لە جۆوی هوود، یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری خۆرهەڵاتی نزیک به‌ وه‌كاله‌ت، زەهرا بێل بەڕێوەبەری کاروباری سوریا و عێراق لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا .

پێشتر ئەو شاندە ئەمریکییە لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حكومەتی هەرێم کۆبووەوە و گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی عێراق و سوریا و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرابوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار