هه‌په‌گه فڕۆکه‌خانه‌یه‌کى سه‌ربازیى له ئامه‌د ده‌کاته ئامانج

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ناوه‌ندى راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نیى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل (هه‌په‌گه) رایگه‌یاند، هێزى ئاسمانیى شه‌هید ده‌لال شه‌وى ١٩ى ئایار له دژى فه‌رمانده‌یى ناوه‌ندیى هه‌شته‌مین باره‌گاى سه‌ره‌کیى جتى سوپاى تورکى داگیرکه‌ر له ئامه‌د، چالاکییه‌کى سه‌رکه‌وتوانه‌یان ئه‌نجامداوه.
نیوەشەوی ڕابردوو، دەنگی دوو تەقینەوەی بەهێز لە سەرتاسەری شاری ئامەدی باکووری کوردستان بیسترا، ڕوونبووەوە کە هێرش کراوەتەسەر ناوەندی فەرماندەیی هەشتەمی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای دەوڵەتی داگیرکەری تورک.
بەپێی ئەو دیمەنانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە، پێش تەقینەوەکان دەنگی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەبیسترێت و دەوترێت بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هێرش کراوەتەسەر ئەو ناوەندە سەر بازییە.
هەروەها بەپێی دیمەنەکان، دوای تەقینەوەکان، دەنگی تەقەیەکی زۆر لەناو فڕۆکەخانە سەربازییەکەوە دەبیسترێت، دوای ئەوەش دەیان ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن ڕەوانەی ناوچەکە دەکرێن.
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى هه‌په‌گه‌دا له‌سه‌ر هێرشه‌که‌یان بۆ سه‌ر فرۆکه‌خانه‌ى سه‌ربازى ئاماد:
"هێزه‌کانى به‌رگریى ئاسمانیى شه‌هید ده‌لال شه‌وى ١٩ى ئایار له دژى فه‌رمانده‌یى ناوه‌ندیى ٨هه‌مین باره‌گاى سه‌ره‌کیى جێتى سوپاى تورکى داگیرکه‌ر له ئامه‌د چالاکییه‌کى سه‌رکه‌توانه‌یان ئه‌نجامدا. ئه‌و چالاکییه چالاکییه‌کى زۆر کاریگه‌ر و گه‌وره و ئه‌نجامێگیر بوو. ئه‌و چالاکییه ده‌وڵه‌تى تورکى داگیرکه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ره داگیرکه‌ره‌کانى خسته ناو ترسێکى گه‌وره‌وه.
دواتر زانیاریى زیاتر له‌باره‌ى ئه‌و چالاکییه‌وه بۆ راى گشتى و گه‌له‌که‌مان بڵاوده‌که‌ینه‌وه.
