ئیسرائیل تاکلایه‌نه ئاگربه‌ستى راگه‌یاند

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى ئیسرائیل به‌زۆرینه‌ى ده‌نگ بڕیاریدا، هێرشه‌کانیان بۆسه‌ر که‌رتى غه‌ززه به‌شێوه‌یه‌کى تاکلایه‌نه رابگه‌یه‌نن، دواى چه‌ند کاتژمێرێکى دیکه‌ش، ئاگربه‌سته‌که ده‌چێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه.
هه‌روه‌ها میدیاکانى ئیسرائیل بڵاویانکرده‌وه، له میانه‌ى کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش‌دا، بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆک وه‌زیران پێشنیارێکى بۆ ئاگربه‌ستى تاکلایه‌نه بۆسه‌ر که‌رتى غه‌ززه پێشکه‌ش کردوه.
میدیاکانى ئیسرائیل ئه‌وه‌یان ئاشکرا کردووه که دانوستانه‌کان تا ئێستا به‌نهێنى و به هه‌وڵى ده‌زگاى هه‌واڵگرى میسر و تۆر وینسلاند نێرده‌ى تایبه‌تى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان بۆ پرۆسه‌ى ئاشتى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ئه‌نجامدراون، نوێنه‌رایه‌تى میسر سه‌رۆکایه‌تى دانوستانه‌کانى کردوه و راوێژى له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌کانى حه‌ماس له که‌رتى غه‌ززه ئه‌نجامداوه، تۆر وینسلاندیش سه‌ردانى ده‌وحه‌ى پایته‌ختى قه‌ته‌رى کردوه بۆئه‌وه‌ى چاوى به ژماره‌یه‌ک سه‌رکرده‌ى حه‌ماس بکه‌وێت که به‌هۆى دۆخى شه‌ڕه‌وه له‌و وڵاته نیشته‌جێن.
هاوکات ئه‌مڕۆ عه‌بدولفه‌تاح سیسى سه‌رۆکى میسر له‌په‌یوه‌ندیه‌کى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ جۆ بایدن سه‌رۆکى ئه‌مریکا داوای‌کرد، به‌په‌له هێرشه‌کانى ئیسرائیل بۆسه‌ر فه‌ڵه‌ستین رابگیرێت و دۆخه‌که هێوربکرێته‌وه.
زیانه گیانییه‌کان تا ئێستا زیاتر 225 هاوڵاتى فه‌ڵه‌ستینى له بۆردومانى فڕۆکه جه‌نگییه‌کانى ئیسرائیل‌دا کوژران که 64 یان منداڵن، زیاتر له هه‌زارو 600 که‌سى دیکه‌شیان برینداربون، هه‌روه‌ها 12 ئیسرائیلى کوژراون و 300 دیکه‌ش برینداربوون.
