حه‌ماس وه‌ڵامى ئاگربه‌سته تاک لایه‌نه‌که‌ى ئیسرائیل ده‌داته‌وه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماس وه‌ڵامى بڕیاره یه‌کلاکه‌ره‌وه‌که‌ى فه‌ڵه‌ستینى داوه‌ته‌وه بۆ ئاگربه‌ست و ره‌زامه‌ندیان ده‌ربڕیووه که له کاتژمێردووى ئه‌مشه‌وه‌وه ده‌چێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه.
که‌مێک پێش ئێستا، ئاژانسى رۆیته‌رز بڵاویکرده‌وه که بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماسى فه‌ڵه‌ستینى له راگه‌یه‌ندراوێکدا باسى له‌وه‌کرد، که پابه‌ندن به راگه‌یاندنى ئاگربه‌سته‌که ره‌زامه‌ندیان ده‌ربڕیوه به‌پرۆژه‌ى ئاگربه‌ست و کۆتایى هێنان به گرژیى و ئاڵۆزییه‌کان.
پێشتر ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى ئیسرائیل ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر پرۆژه‌ى ئاگربه‌ستى نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین ده‌بربڕى و دواتریش، گروپى چه‌کدارى حه‌ماسى فه‌له‌ستینیش پابه‌ندبوونى خۆى وه‌ک لایه‌نى دووه‌م به ئاگربسته‌که‌وه راگه‌یاند، ئاگربه‌سته‌که‌ش له کاتژمێر 2ى شه‌وى 20/21ه‌وه ده‌چێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه.
له‌باره‌ى بڕیاره‌که‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى ئیسرائیله‌وه، ئه‌نتۆنى بلینکن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ گابى ئه‌شکه‌نزى هاوتا ئیسرائیلییه‌که‌ى قسه‌ى کردووه و پێشبینى بایدنیان له‌باره‌ى راگه‌یاندنى ئاگربه‌سته‌وه بۆ ده‌ربڕیووه.
