مافیایه‌کى تورکیا نهێنییه‌کانى ئه‌ردۆغان بۆ تیرۆرى نه‌یارانى ئاشکرا ده‌کات
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سیدات به‌کیر، ئه‌و سه‌رکرده‌ى مافیایه‌ى ماوه‌یه‌که چه‌ند نهێنییه‌کى ناوخۆى تورکیا ئاشکراده‌کات، له دوایین ڤیدیۆیدا تیرۆرى ده‌وڵه‌ت و ئه‌ردۆغان ئاشکرا ده‌کات بۆ کوشتنى که‌سایه‌تییه‌کان له‌ژێر ناوى گروپى فه‌تحوڵا گوله‌ن و سیخوریدا و ده‌شڵێت، هاوسه‌ره‌که‌ى په‌روین بوڵدان هاوسه‌رۆکى هه‌ده‌په له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تى تورکیاوه کوژراوه.
سیدات به‌کیر، که یه‌کێک بوو له به‌هێزترین سه‌رکرده‌ى مافیاکان له تورکیا و له‌ئێستادا له دوبه‌ى ده‌ژی، به چه‌ند گرته‌یه‌کى ڤیدیۆیی، کۆمه‌ڵێک نهێنیى گرنگ و گه‌وره‌ى ده‌یان ساڵى ناو ده‌وڵه‌تى تورکیاى ئاشکراکرد.
دوێنێ یه‌کشه‌ممه له دوایین گرته‌ى ڤیدیۆییدا، به‌کیر ئه‌وه‌ى ئاشکراکردووه، محه‌مه‌د ئاغار، وه‌زیرى پێشووى ناوخۆى تورکیا، له ساڵانى نه‌وه‌ده‌کان و له سه‌رده‌مى حکومه‌ته‌که‌ى تانسۆ چیله‌ر، ساڤاش بوڵدان، هاوسه‌رى په‌روین بوڵدان، هاوسه‌رۆکى پارتى دیموکراتى گه‌لان – هه‌ده‌په و کۆمه‌ڵێک هاوڕێى دیکه‌ى کوشتووه.
به‌وته‌ى سیدات به‌کیر، محه‌مه‌د ئاغار له سه‌ره‌تاى ساڵانى 1990، پاره‌ى له چه‌ند بازرگانێکى کورد وه‌رگرتووه، که ساڤاش بوڵدان یه‌کێک بووه له‌وان، به‌ڵام دواتر محه‌مه‌د ئاغار بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و کاره‌ى بشارێته‌وه، تانسۆ چیله‌ر سه‌رۆک وه‌زیرانى ئه‌وکاتى تورکیاى قه‌ناعه‌تپێهێناوه، که “ده‌وڵه‌ت بۆ داهاتووى خۆی، چه‌ند هه‌ونگاوێک هه‌ن ده‌کرێت بیاننێت”.
بۆیه مافیا یاخیبووه‌که‌ى تورکیا ده‌ڵێت، ئه‌وکات تانسۆ چیله‌ر و ده‌وڵه‌ت بڕیاریاندا و ئه‌و بازرگانه کوردانه‌یان کوشت، که هاوسه‌ره‌که‌ى بوڵدان یه‌کێک بووه له‌وان.
به‌کیر ڕه‌تیده‌کاته‌وه ده‌وڵه‌تى تورکیا له‌پێناو وڵاته‌که و گه‌لى تورکیا ئه‌وکاره‌ى کردبێت، به‌ڵکو له‌پێناو سڕینه‌وه‌ى ڕابردووى وه‌رگرتنى پاره له‌و بازرگانانه ئه‌و کاره کرا.
دواى کوشتنى ئه‌و بازرگانه کوردانه، بکوژان دادگایی‌کران، به‌ڵام هیچ تۆمه‌تێکیان به‌سه‌ردا نه‌سه‌پێنرا و ئازادکران.
دواى ئه‌و قسانه‌ى سیدات به‌کیر، په‌روین بوڵدان تویتێکى بڵاوکرده‌وه، نوسیویه‌تی، “به‌رده‌وام له ساڵانى ڕابردوودا وتومانه و ئێستاش دووباره ده‌یڵێینه‌وه، ساڤاش بوڵدان و هاوڕێکانى له‌لایه‌ن ئه‌و که‌سانه‌وه کوژران که حوکمى وڵاتیان ده‌کرد، ئه‌وانه‌شى تاوانى کوشتنه‌که‌یان ئه‌نجامدا، له دادگاییکردنێکى سیناریۆئامێزدا بێتاوانییان وه‌رگرت، به‌ڵام دووباره ده‌گه‌ڕێینه‌وه و ڕێکار دژى بێتاوانکردنیان ده‌گرینه‌به‌ر”.
سیدات به‌کیر له‌و ڤیدیۆیانه‌ى سه‌باره‌ت به ده‌سه‌ڵاتداران و حکومه‌تى تورکیا بڵاویکردووه‌ته‌وه، ده‌ڵێت، ده‌سه‌ڵاته‌که‌ى ئه‌ردۆغان له‌ئێستادا له‌ڕێگه‌ى گروپى نێوده‌وڵه‌تیى کوشتن و تیرۆرکردنه‌وه، هه‌وڵى کوشتنى ده‌ده‌ن.
سیدات له یه‌کێک له گرته ڤیدیۆییه‌کانیشیدا ڕاسته‌وخۆ ناوى ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌هێنێت و باسله‌وه‌ده‌کات، داواى دانیشتنى ڕاسته‌وخۆ و کراوه‌ى لێکردووه، ئاماده‌ى ڕازیبوون بووه به هه‌ر مه‌رجێک، به به‌مه‌به‌ستى سازشکردنى سیدات له قسه‌کانى و ئه‌و زانیارییانه‌ى ئاشکرایکردووه و گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ دۆخى بێده‌نگبوون.
ئه‌و سه‌رکرده‌ى مافیایه‌ى تورکیا باس له‌وه‌ده‌کات، حکومه‌ته‌کانى پێشووى تورکیا و سه‌رده‌مى داد و گه‌شه‌پێدانیش، هه‌مان ڕێگه به‌کارده‌هێنن بۆ بێده‌نگکردنى هه‌رکه‌سێک، که کارى بازرگانیى گه‌وره‌به‌رپرسان و ده‌سه‌ڵاتدارانى ده‌وڵه‌ت، بازرگانیکردن به نه‌وت، گاز، چه‌ک و مادده‌ى هۆشبه‌ر ئاشکرابکات، به‌ڵام له‌ژێر ناوى جیاوازدا پرۆسه‌ى تیرۆرکردنه‌که ئه‌نجامده‌ده‌ن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه، ده‌وڵه‌تى ئێستاى تورکیا ویستى له‌سه‌ر سڕینه‌وه و کوشتنى هه‌ر که‌سێک هه‌بێت، له‌ژێر بیانووى سیخوڕی، په‌یوه‌ندى به گروپه تیرۆریستییه‌کان و ڕێکخراوه‌که‌ى فه‌تحوڵا گیوله‌ن، ده‌ستگیرده‌کرێن و دواتر بێسه‌روشوێنیان ده‌که‌ن.
له ئه‌ردۆغان و زاواکه‌ى نزیک بووه و یارمه‌تیى گروپه سورییه‌کانى داوه
سیدات، به‌ر له هه‌ڵاتنى له تورکیا و چوونى بۆ دوبه‌ی، که‌سێکى نزیک له ده‌سه‌ڵاتدارانى تورکیا و پارتى داد و گه‌شه‌پێدان بوو، به‌تایبه‌ت نزیکیى له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆمارى تورکیا و سه‌رۆکى پارتى داد و گه‌شه‌پێدان، هه‌روه‌ها به‌رات به‌یره‌قدار-ى زاواى ئه‌ردۆغان.