كازمی فەرمان بۆ پاراستنی خۆپیشاندەران دەردەكات

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى 

 سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند لێكۆڵینەوەی ورد لەبارەی ڕاستیەكانی ڕوداوەكەی كۆتا ساتەكانی خۆپیشاندانەكەی مەیدانی تەحریری شاری بەغدا دەكەن و فەرمانی توندیشیان بۆ پاراستنی خۆپیشاندەران دەركردووە. 

ئەمرۆ چوارشەممە 26 ئایاری 2021 مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە تویتێكدا پشتگیری ئازادی خۆپیشاندانی ئاشتیانەیان لە عێراق كرد و فەرمانی توندیان دەركرد بۆ پاراستنی خۆپیشاندەران و دان بەخۆدا گرتن و بەكارنەهێنانی گولـلە بەهەر هۆیەك بێت.  

كازمی ئاماژەی بەوەشداوە، لێكۆڵینەوەی ڕوون و ئاشكرا دەربارەی ڕووداوەكانی كۆتا ساتەكانی خۆپیشاندانەكانی مەیدانی تەحریری شاری بەغدا دەكەن بۆ ئاشكراكردنی ڕاستییەكان.  

لە خۆپیشاندانەكانی مەیدانی تەحریری شاری بەغدا، گرژی دروستبوو و بەهۆیەوە لانیكەم خۆپیشاندەرێك كوژرا و چەند خۆپیشاندەرێكی تر بریندار بوون، ژمارەیەك ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەكانیش سوتێنران.  

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار