به‌پرسێکى سه‌ربازى حه‌شد به‌ تۆمه‌تى تیرۆرکردنى چالاکوانانى که‌ربه‌لا ده‌ستگیرکرا

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
قاسم موسڵیح، فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنى حه‌شد له‌ ئه‌نبار به‌پێى ماده‌ى 4 تیرۆر ده‌ستگیرکرا، به‌تۆمه‌تى تیرۆرکردنى دوو چالاکوان له‌گه‌ڵ تۆمه‌تى زیانگه‌یاندن به‌ دارایى گشتی.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 26ى ئایارى 2021، سه‌رچاوه‌یه‌کى ئه‌منى به‌ میدیاکانى عێراقى راگه‌یاند:" قاسم موسڵیح، فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنى حه‌شد له‌ ئه‌نبار به‌پێى ماده‌ى 4 تیرۆر ده‌ستگیرکرا".

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌شکراوه‌ که‌ فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنى حه‌شد له‌ ئه‌نبار به‌ تۆمه‌تى تیرۆرکردنى هه‌ردوو چالاکوان "فاهم تائى و ئیهاب وه‌زنی"، له‌گه‌ڵ تۆمه‌تى زیانگه‌یاندن به‌ دارایى گشتى ده‌ستگیرکراوه‌.

خۆپیشاندانه‌کانى مه‌یدانى ته‌حریر له‌به‌غدا یه‌کێک له‌داواکارییه‌کانیان ده‌ستگیرکردنى هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌یه‌ که‌ ده‌ستیان له‌ کوشتن و تیرۆرکردنى چالاکوانان و خۆپیشانده‌راندا هه‌یه‌.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار