دواى کۆنتڕۆڵکردنى، حه‌شدى شه‌عبى هه‌ڕه‌شه‌ى سوتاندنى ناوچه‌ى سه‌وز ده‌کات
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
چه‌کدارانى حه‌شدى شه‌عبى به شه‌قامه‌کانى به‌غدادا بڵاو بوونه‌ته‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ى سوتاندنى ناوچه‌ى سه‌وز ده‌که‌ن، ئه‌میندارى گشتى میلیشیاکانى عه‌سائبى ئه‌هلى حه‌قیش ده‌ڵێت:" ئامانج له ده‌ستگیرکردنى (قاسم موسڵح) بۆ ئه‌وه‌یه که حکومه‌تى بارى نائاسایى رابگه‌یه‌نێت.
له دوانیوڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌وه هێزێکى حه‌شدى شه‌عبى به‌ده‌یان چه‌کدارو زرێپۆشه‌وه چوونه‌ته ناوچه‌ى سه‌وز و له‌ئێستادا به شه‌قامه‌کانى به‌غدادا بڵاو بوونه‌ته‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ى سوتاندنى ناوچه‌ى سه‌وز ده‌که‌ن.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆش ئه‌و چه‌کدارانه‌ى حه‌شد ده‌روازه‌ى یه‌که‌مى ناوچه‌که‌یان شکاند و ماڵى مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عیراقیان گه‌مارۆ داوه.
هێشتا نورى مالکى و هادى عامرى و عه‌مار حه‌کیم له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق له کۆبونه‌وه‌دان، هه‌روه‌ها به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق به‌ته‌له‌فون له‌سه‌ر هێڵه له‌گه‌ڵ کازمى بۆ چاره‌سه‌رکردنى ئه‌و دۆخه‌ى حه‌شدى شه‌عبى دروستى کردووه.
له‌لایه‌کى دیکه‌وه قه‌یس خه‌زعه‌لى ئه‌میندارى گشتى میلیشیاکانى عه‌سائبى ئه‌هلى حه‌ق، ڕایگه‌یاند، ئامانج له ده‌ستگیر کردنى قاسم موسڵیح فه‌رمانده‌ى حه‌شدى شه‌عبی، بۆ ئه‌وه‌یه که حکومه‌تى بارى نائاسایى رابگه‌یه‌نێت و ده‌ستگیرکردنى قاسم موسڵیح به کارێکى نایاسایی ناوده‌بات.