کازمى به توندى قسه له‌سه‌ر حه‌شدى شه‌عبى ده‌کات
"فه‌رمانده‌که‌ى حه‌شدى شه‌حبى ئازاد نه‌کراوه‌و ئێستا ئه‌و له ده‌ستى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌کانه"

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق هه‌ڵوێستى خۆى له‌سه‌ر فه‌رمانده‌که‌ى حه‌شدى شه‌عبى راگه‌یاندو لیژنه‌ى لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و فه‌رمانده‌یه پێکده‌هێنێت و ره‌خنه‌ى توندیش له جوڵه‌ى گروپه‌کانى حه‌شد ده‌گرێت و ده‌شڵێت:" فه‌رمانده‌که‌ى حه‌شدى شه‌حبى ئازاد نه‌کراوه‌و ئێستا ئه‌و له ده‌ستى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌کانه".
ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه 26ى ئایارى 2021، مسته‌فا کازمى سه‌رۆکوه‌زیرانى عێراق راگه‌یه‌ندراوێکى له‌باره‌ى ئازادکردنى فه‌رمانده‌یه‌کى حه‌شدى شه‌عبى بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند:" هێزێکى تایبه‌تى ئه‌منى عێراق، به فه‌رمانى فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه چه‌کداره‌کانى عێراق یادداشتێکى دادوه‌رییان بۆ ده‌ستگیرکردنى یه‌کێک له تۆمه‌تباره‌کان، سه‌ر له به‌یانى ئه‌مڕۆ جێبه‌جێکرد، که تۆمه‌تبار بوو به مادده‌ى 4ى تیرۆر و سکاڵاى له سه‌ر تۆمار کرابوو.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه، لیژنه‌یه‌کى لێکۆڵینه‌وه که پێکهاتووه له فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌کان، هه‌واڵگرى ناوخۆ، هه‌واڵگرى سه‌ربازی، ئاسایشى نیشتمانى و ئاسایشى حه‌شدى شه‌عبى بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌و تۆمه‌تانه‌ى خراونه‌ته پاڵ تۆمه‌ته‌باره‌که.
هاوکات، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ئه‌و هه‌واڵانه‌ى ره‌تکرده‌وه که فه‌رمانده‌که‌ى حه‌شدى شه‌عبى ئازاد کرابێت و روونیکرده‌وه، ئێستا ئه‌و له ده‌ستى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌کانه تا ئه‌و کاته‌ى لێکۆڵینه‌وه‌کان کۆتای‌یان دێت.
مسته‌فا کازمى ئه‌وه‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه که دیارده چه‌کدارییه‌کان که له لایه‌ن گرووپه چه‌کدارییه‌کانه‌وه روویاندا، پێشێلکارییه‌کى مه‌ترسیدارى ده‌ستوورى عێراق و یاسا به‌رکاره‌کانن. فه‌رمانمان کردووه ده‌ستبه‌جێ و به گوێره‌ى یاسا لێکۆڵینه‌وه بۆ ئه‌و جمووجووڵانه بکرێت.
کازمى له کۆتاییدا راشیگه‌یاندوه"پارێزگاریکردن له ئاسایشى نیشتمان و رێگریکردن له رووبه‌ڕووکردنه‌وه‌ى ئاسایشى گه‌له‌که‌مان بۆ سه‌رکێشیى له‌م قۆناغه مێژووییه‌دا به‌رپرسیارێتییه‌که ده‌که‌وێته ئه‌ستۆى حکومه‌ت و هێزه ئه‌منى و سه‌ربازییه‌کان و هێز و پارت و ره‌وته سیاسییه‌کان".
