کازمى راگه‌یه‌ندراوێکى دیکه‌ى بڵاوکرده‌وه؛ وڵات به قۆناغێکى هه‌ستیاردا ده‌ڕوات
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نوسینگه‌ى مسته‌فا کازمى سه‌رۆکوه‌زیران عێراق بڵاویکرده‌وه، ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نیشتمانى به سه‌رۆکایه‌تى مسته‌فا کازمى بۆ تاوتوێکردنى په‌ره‌سه‌ندنه ئه‌منییه‌کان کۆبووه‌وه و کازمى وتوویه‌تی، وڵات به قۆناغێکى هه‌ستیاردا ده‌ڕوات.
ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه دواى دروستبوونى گرژییه‌کان به‌هۆى ده‌ستگیرکردنى فه‌رمانده‌یه‌کى حه‌شدى شه‌عبیه‌وه، مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق دووه‌م راگه‌یه‌ندراوى بڵاوکرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوى دووه‌میدا هاتووه:" وڵات به‌دۆخێکى هه‌ستیاردا ده‌روات، ئامانجمانه روبه‌ڕوى ئه‌و ئاڵنگاریانهیه ببینه‌وه، که وڵات له ئه‌نجامى که‌ڵه‌که‌بوونى کێشه درێژخایه‌نه‌کان توشى بووه".
مسته‌فا کازمى باسى له‌وه‌شکردووه، جموجۆڵه چه‌کدارییه‌کانى ئه‌مڕۆى به‌غدا، پێشێلکارییه‌کى مه‌ترسیدارن، نه‌ک ته‌نها له یاسا و بڕیاره‌کان به‌ڵکو له ده‌ستورى عێراقیش.
ئه‌مه له‌کاتێکدایه پێش یه‌ک کاتژمێر، کازمى له راگه‌یه‌ندراوى یه‌که‌میدا هه‌ڵوێستى خۆى له‌سه‌ر فه‌رمانده‌که‌ى حه‌شدى شه‌عبى راگهیاندو لیژنه‌ى لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و فه‌رمانده‌یه پێکده‌هێنێت و ره‌خنه‌ى توندیش له جوڵه‌ى گروپه‌کانى حه‌شد ده‌گرێت و ده‌شڵێت:" فه‌رمانده‌که‌ى حه‌شدى شه‌حبى ئازاد نه‌کراوه‌و ئێستا ئه‌و له ده‌ستى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌کانه".