فه‌رمانده‌که‌ى حه‌شدى شه‌عبى به‌"هه‌ره‌شه‌کردن له‌ کازمى" ئازادکرا

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

 نمایشى سه‌ربازیی و کۆنتڕۆڵکردنى ناوچه‌ى سه‌وز و هه‌ره‌شه‌کدرن له‌ مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق، له‌لایه‌ن حه‌شدى شه‌عبییه‌وه‌،  قاسم موسڵیح فه‌رمانده‌ى حه‌شد که‌ تۆمه‌تبار بوو به‌ مادده‌ى 4ى تیرۆر ئازادکرا.
 حه‌شدى شه‌عبى پێشتر مه‌رجیان بۆ کازمى دانابوو، یه‌که‌م ئازادکردنى به‌په‌له‌ى قاسم موسڵح، داواى لێبوردى مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق به‌هۆى ئه‌و ده‌ستگیرکردنه‌ 

 هه‌رچه‌نده‌ تا ئێستا کازمى پشت راستى ئه‌وه‌ى نه‌کردووه‌ته‌وه‌ که‌ فه‌رمانده‌که‌ى حه‌شد ئازاد کرابێت، به‌ڵام میمیا عێراقییه‌کان ئه‌وه‌ دوو پاتده‌که‌نه‌وه‌ که‌ کاروانه‌ سه‌ربازییه‌که‌ى حه‌شد دواى ئازادکردنى فه‌رمانده‌که‌یان کشاونه‌ته‌وه‌ له‌ ناوچه‌ى سه‌وز.

به‌تۆمه‌تى تیرۆرکردنى ئیهاب وه‌زنی، چالاکوانى دانیشتووى که‌ربه‌لا له‌ 9ى ئه‌و مانگه‌، هه‌روه‌ها تیرۆرکردنى قاسم مه‌جلوب، فاهم تائى چالاکوان دوێنێ سێشه‌ممه‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنێکى تایبه‌تى هێزه‌کانى دژه‌ تیرۆرى عێراقدا له‌ رێگه‌ى دابه‌زین له‌ ئاسمانه‌وه‌ له‌ شارى که‌ربه‌لا، قاسم موسڵح فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنه‌کانى ئه‌نبارى حه‌شدى شه‌عبى و فه‌رمانده‌ى لیواى تفوف ده‌ستگیرکرا.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار