ڕۆژنامه‌یه‌کى تورکی: په‌که‌که به فڕۆکه‌ى درۆن گورزى ستراتیژى وه‌شاندوه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
میدیاى تورکیا ناوى ئه‌و وڵاتانه ئاشکراده‌کات که پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که) له‌ڕێگه‌یانه‌وه فڕۆکه‌ى بێفڕۆکه‌وانیان ده‌ستکه‌وتووه، جه‌خت له‌وه‌شکراوه‌ته‌وه، له‌به‌کارهێنان و کردنه ئامانجى چه‌ند خاڵێکى هه‌ستیارى تورکیا له‌ڕێگه‌ى درۆنه‌کانه‌وه ئاشکراده‌کات.
پارتى کرێکارانى کوردستان له‌رێگه‌ى درۆنه‌کانییه‌وه شه‌رى له کڵاشینکۆفه‌وه گۆریووه بۆ فرۆکه‌ى بێفرۆکه‌وان و ئه‌وه‌ش سوپاى تورکیا که ئه‌ندامى ناتۆیه تووشى سه‌رسورمان و سه‌رلێشێواندن کردووه.
ڕۆژنامه‌ى خه‌به‌ر تورک، له‌ڕاپۆرتێکدا سه‌باره‌ت به‌چۆنێتى ده‌ستکه‌وتنى فڕۆکه‌ى بێفڕۆکه‌وان له‌لایه‌ن پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که) که به‌مدواییه چه‌ند چالاکییه‌کیان له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ى تورکیا دژ به‌سوپاى تورکیا ئه‌نجامدا، بڵاویکردۆته‌وه، "په‌که‌که خاوه‌نى 41 جۆر له‌فڕۆکه‌ى نموونه‌ییه"، باسى له‌وه‌شکردووه، ئه‌و هێزه داواکارى بۆ ده‌سخستنى 120 فڕۆکه‌ى تریش پێشکه‌شکردووه.
یه‌که‌مجار په‌که‌که له10ى تشرینى یه‌که‌مى ساڵى 2018 فڕۆکه‌ى بێفڕۆکه‌وانى له‌دژى سوپاى تورکیا به‌کارهێنا، له‌دواى ئه‌و چالاکیه‌ى گه‌ریلاکانى پارتى کرێکارانى کوردستان، تورکیا له‌به‌شێکى زۆرى بنکه سه‌ربازییه‌کانیدا، سیسته‌مى تێکشکاندنى فڕۆکه دڕۆنه‌کانى جێگیرکردووه، به‌ڵام سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه.
بنکه‌ى سه‌ره‌کیى هه‌شته‌مى سوپاى تورکیا له‌ئامه‌د تائێستا دووجار که‌وتۆته‌به‌ر هێرشى درۆنه‌کانى په‌که‌که‌و دواى ماوه‌یه‌کى که‌م، بنکه‌ى فڕۆکه‌ى بێفڕۆکه‌وانى سوپاى تورکیا لهباتمانو بنکه‌ى فه‌رمانده‌ى فیرقه‌ى 23 له‌شرناخ، له‌لایه‌ن درۆنه‌کانى په‌که‌که‌وه هێرشیکراوه‌ته‌سه‌ر، هه‌روه‌ک ڕۆژنامه تورکیه‌که ته‌ئکیدیکردۆته‌وه، "له‌و سێ هێرشه‌دا، ئامانجى ستراتیژى سوپاى تورکیا گورزى لێوه‌شێنراوه".
هاوکات، لهڕاپۆرتى خه‌به‌ر تورک‌دا ئه‌وه‌ش ئاشکرا کراوه که "په‌که‌که ئه‌کادیمیاى فڕۆکه‌ى بێفڕۆکه‌وانى درووستکردووه، که‌سانێک له‌هۆڵه‌نداو ئه‌مریکا سه‌رپه‌رشتى ڕاهێنانى گه‌ریلاکانى په‌که‌که‌یان له‌سه‌ر به‌کارهێنانى ئه‌و فڕۆکانه کردووه‌و ئه‌وه‌یان فێرکردوون که چۆن بۆمبیان پێ ههڵبگرنو به‌سه‌ر ئامانجه‌کانى سوپاى تورکیایاندا بیخه‌نه خواره‌وه".