له‌سه‌ر پشێوییه‌کان، سه‌رۆکایه‌تیه‌کانى عێراق راگه‌یه‌ندراوێکى هاوبه‌شیان بڵاوکرده‌وه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هه‌ریه‌ک له سه‌رۆکایه‌تى کۆمار و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى عێراق، راگه‌یه‌ندراوێکى هاوبه‌شیان بڵاوکرده‌وه و رایانگه‌یاند:"هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ى خۆیدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و دواناخرێت".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27ى ئایارى 2021، له کۆشکى به‌غداد به ئاماده‌بونى به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆمارى عێراق و مسته‌فا کازمی، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆکى په‌رله‌مان و دادوه‌ر فائق زێدان، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى کۆبونه‌وه‌یه‌ک به‌ڕێوه‌چو سه‌باره‌ت به پێشهاته‌کانى ئه‌م دواییه‌ى وڵات و ده‌رئه‌نجامه مه‌ترسیداره‌کانی.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى هاوبه‌شى کۆبونه‌وه‌که، به‌شداربوانى کۆبونه‌وه‌که جه‌ختیانکرده‌وه روداوه‌کانى ئه‌م دواییه‌ى وڵات پێویستى به یه‌کخستنى هه‌وڵه نیشتمانییه‌کانه به‌ئاڕاسته‌ى ھێنانه‌دى ئاسایش و ئارامى و پاراستنى شکۆ و سه‌روه‌رى ده‌وڵه‌ت و جێبه‌جێکردنى پرۆسه‌ى نیشتماى که هێزى گه‌ل و چالاکییه سیاسى و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بونیادیان ناوه.
هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌کان له واده‌ى دیاریکراوى خۆیدا له مانگى ئۆکتۆبه‌رى داهاتو ئه‌رکێکى ده‌ستورى و نیشتمانییه، بۆیه پاشگه‌زبونه‌وه‌ى تێدا نییه و پێویسته ببێته ده‌رفه‌تێک بۆ ده‌ربازبون له کێشه و ئاسته‌نگه‌کان که وڵات پێیه‌وه ده‌ناڵێنێ، تا گۆڕانکارى بنه‌ڕه‌تى بێته‌کایه‌وه به ئاڕاسته‌ى راستکردنه‌وه‌ى ھه‌ڵه‌کان به رێگه‌ى ئاشتی.
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى چوار سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ى عێراق:
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27-5-2021 له کۆشکى به‌غداد به ئاماده‌بوونى د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆمارى عێراق و مسته‌فا کازمی، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و دادوه‌ر فائق زێدان، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى کۆبوونه‌وه‌یه‌ک به‌ڕێوه‌چوو سه‌باره‌ت به پێشهاته‌کانى ئه‌م دواییه‌ى وڵات و ده‌رئه‌نجامه مه‌ترسیداره‌کانی.
به‌شداربووانى کۆبوونه‌وه‌که جه‌ختیانکرده‌وه رووداوه‌کانى ئه‌م دواییه‌ى وڵات پێویستى به یه‌کخستنى هه‌وڵه نیشتمانییه‌کانه به‌ئاڕاسته‌ى ھێنانه‌دى ئاسایش و ئارامى و پاراستنى شکۆ و سه‌روه‌رى ده‌وڵه‌ت و جێبه‌جێکردنى پرۆسه‌ى نیشتماى که هێزى گه‌ل و چالاکییه سیاسى و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بونیادیان ناوه له پێناو رزگارکردنى وڵات له قه‌یران و ئاسته‌نگه‌کان و ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى دادپه‌روه‌رانه.
ئاماده‌بووانى کۆبوونه‌وه‌که جه‌ختیشانکرده‌وه به‌رده‌وامى گرژییه ئه‌منییه‌کان و ده‌ستدرێژیکردنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌ت و پاراستنى مافه‌کانى بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر بڕیارى ئه‌منى و سه‌ربازى پێشلکارییه‌کى مه‌ترسیداره بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات و شکۆى ده‌وڵه‌ت له سه‌پاندنى یاسا و پارێزگاریکردن له ئاسایشى هاووڵاتیان، ھه‌روه‌ک سه‌قامگیرى وڵات ده‌خاته ژێر مه‌ترسى راسته‌قینه‌وه، بۆیه پێویسته ھێز و لایه‌نه سیاسییه‌کان هه‌ڵوێستى جددیان ھه‌بێت بۆ رێگرتن له‌و جۆره رووداوانه و پشتیوانى ده‌وڵه‌ت بکه‌ن بۆ رێکخستنه‌وه‌ى چه‌ک ته‌نھا له ده‌ست ده‌وڵه‌ت و یه‌کخستنى تواناکان و دوور خستنه‌وه‌ى فیتنه و به‌هێزکردنى یه‌کڕیزى نیشتمانى و دانبه‌خۆداگرتن، هه‌روه‌ها گرنگه بڕیارى یه‌کگرتوو و جددى بۆ کۆتایى ھێنان به قه‌یرانه‌کان به گوێره‌ى ده‌ستوور و یاسا و رێگریکردن له دروستبوونى گرژى زیاتر ده‌ربکرێت.
به‌شداربووانى کۆبوونه‌وه دووپاتیانکرده‌وه له‌سه‌ر پێویستى رێزگرتن له‌و بڕیارانه‌ى که له‌لایه‌ن دادگاوه ده‌رده‌چێت، ھه‌روه‌ھا رێزگرتن له جێبه‌جێکردنى رێکاره‌کانى دامه‌زراوه‌کانى ده‌وڵه‌ت له‌باره‌ى دۆسێ یاساییه‌کان و رێگرینه‌کردن له بڕیاره‌کانى دادگا له ده‌ره‌وه‌ى چوارچێوه‌ى ده‌ستوور و پابه‌ندبوون به رێوشوێن و ده‌قه یاساییه‌کان له پێناو به‌رز راگرتنى سه‌روه‌رى یاسا و بنه‌ماى به ھاووڵاتى بوون له ده‌وڵه‌تێک که پارێزه‌رى گه‌ل و زامنى مافى ته‌واوى هاووڵاتییه‌کانى بکات به‌بێ جیاوازی.
له کۆتاى کۆبوونه‌وه‌که‌دا به‌شداربووان ته‌ئکیدیانکرده‌وه هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى داهاتوو گرنگییه‌کى یه‌کجار گه‌وره‌ى هه‌یه، به‌تایبه‌تى که دواى داواکارییه جه‌ماوه‌رییه‌کان ھات بۆ چاکسازی، هه‌روه‌ها دواى که‌ڵه‌که‌بوونى قه‌یرانه‌کان و خراپ به‌ڕێوه‌بردن و ته‌شه‌نه‌کردنى گه‌نده‌ڵی، بۆیه ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌کان له واده‌ى دیاریکراوى خۆیدا له مانگى ئۆکتۆبه‌رى داهاتوو ئه‌رکێکى ده‌ستوورى و نیشتمانییه، بۆیه پاشگه‌زبوونه‌وه‌ى تێدا نییه و پێویسته ببێته ده‌رفه‌تێک بۆ ده‌ربازبوون له کێشه و ئاسته‌نگه‌کان که وڵات پێیه‌وه ده‌ناڵێنێ، تاوه‌کو گۆڕانکارى بنه‌ڕه‌تى بێته‌کایه‌وه به ئاڕاسته‌ى راستکردنه‌وه‌ى ھه‌ڵه‌کان به رێگه‌ى ئاشتی، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و بۆ هێنانه‌دى ئه‌و ئامانجانه پێویسته مه‌رجى پێویست بۆ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن دابنرێت و هیچ پاشه‌کشه‌یه‌ک نه‌کرێ له جێبه‌جێکردنى پێوه‌ره‌کانى پاک و بێگه‌ردى له ته‌واوى قۆناغه‌کاندا، ھاوکات زامنى به‌شدارى به‌رفراوانى خه‌ڵک بکرێت، له پێناو فه‌راھه‌مکردنى خواستى ئازادانه‌ى گه‌ل له هه‌ڵبژاردنى نوێنه‌ره‌کانیان دوور له ساخته‌کارى و فرتوفێڵ و گوشار، وه‌ک ده‌رفه‌تێک بۆ ھێنانه‌کایه‌وه‌ى خواستى راسته‌قینه‌ى خه‌ڵک.