بایدن له هاوکارى دارایى بۆ هه‌سه‌ده‌و پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت
"پنتاگۆن داواى 522 ملیۆن دۆلارى کردووه بۆ هاوکارى یه‌په‌گه‌و پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌کان"
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئه‌مریکا پنتاگۆن، بۆ خه‌رجییه‌کانى به‌رگریى له ساڵى دارایى 2022دا داواى 715 ملیار دۆلارى کردووه، که برى 522 ملیۆن دۆلارى بۆ "پرۆگرامى مه‌شق-پڕچه‌ککردن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش" له عێراق و سووریا ته‌رخانکردووه، بۆ هه‌سه‌ده‌و و پێشمه‌رگه‌و هێزه عێراقییه‌کان.
له‌سه‌ر داواکاریى سه‌رۆکى ئه‌مریکا، جۆ بایدن پرۆژه‌ى بودجه‌ى فیدڕاڵى ئه‌مڕۆ پێشکه‌شى کۆنگرێس کرا و ئیداره‌ى بایدن بۆ خه‌رجییه‌کانى به‌رگریى له ساڵى دارایى 2022 داواى 715 ملیار دۆلایان کردووه.
دابینکردنى بودجه بۆ پرۆگرامى مه‌شق-پڕچه‌ککردن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى رێکخراوى داعش، که له ساڵى ٢٠١٧ له‌سه‌رده‌مى سه‌رۆکى پێشووترى ئه‌مریکا باراک ئۆبامادا خرایه نێو بودجه‌ى به‌رگرییه‌وه.
به‌پێى بودجه پێشکه‌شکراوه‌که، 177 ملیۆن دۆلارى بۆ هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات(هه‌سه‌ده) و 345 ملیۆن دۆلارى بۆ هێزه عێراقییه‌کانه به پێشمه‌رگه‌شه‌وه که کۆى گشتى ده‌گاته 522 ملیۆن دۆلار.
هاوکات بڕى 370 ملیۆن دۆلار له ژێر ناوى پاڵپشتیکردنى ئاسایشى سنوورى وڵاتانى دراوسێى سووریا داواکراوه، که 150 ملیۆن دۆلارى بۆ ئوردنه و 220 ملیۆن دۆلاریش بۆ وڵاتانى دیکه دابینکراوه.
هاوکات، هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه به سه‌رکردایه‌تى ئه‌مریکا مانگانه نزیکه‌ى 30 ملیار دیناریان بۆ دابین کراوه‌و که به‌کۆى گشتى ساڵى 2021 ده‌گاته 360 ملیار دینار.