کازمى له‌کۆبونه‌وه‌ى حکومه‌ت باسى گه‌مارۆدانه‌که‌ى حه‌شدى شه‌عبى ده‌کات

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

سه‌رۆکى حکومه‌تى عێراق له‌باره‌ى هه‌ڵکوتانى هێزه‌کانى حه‌شدى شه‌عبى بۆ سه‌ر ناوچه‌ى سه‌وز ده‌ڵێت: "هه‌وڵێک هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ى په‌لکێشى نادیارمان بکه‌ن".

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ یه‌کى حوزه‌یرانى 2021، مسته‌فا کازمی، سه‌رۆکى حکومه‌تى عێراق له‌ کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند:"ساڵێکى سه‌خت به‌سه‌ر ته‌مه‌نى حکومه‌تدا تێپه‌ڕی، که‌ رووبه‌ڕووى چه‌ندین ئاڵنگارى بووه‌وه‌، به‌ڵام توانیومانه‌ هه‌ندێکیان تێپه‌ڕێنن و کاریش ده‌که‌ین بۆ تێپه‌ڕاندنى ئاڵنگارییه‌کانى دیکه‌".

 هه‌روه‌ها کازمى راشیگه‌یاند: "هه‌فته‌ى رابردوو رووداوێک روویدا، به‌ داناییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵداکرا، هه‌وڵێک هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ى په‌لکێشى نادیارمان بکه‌ن، به‌ڵام له‌سه‌ر بنه‌ماى پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندیى باڵاى وڵات، سووربوون له‌سه‌ر هه‌موو رۆڵه‌کانى گه‌له‌مان".
هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه‌ که‌ لۆژیکى ده‌وڵه‌ت و میکانزمى جێبه‌جێکردنى یاسایان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى جێگیرکردووه‌.
 
دواى ئه‌وه‌ى قاسم موسلح، فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنه‌کانى حه‌شدى شه‌عبى له‌ ئه‌نبار به‌پێى مادده‌ى 4ى تیرۆر ده‌ستگیرکرا، هێزه‌کانى حه‌شدى شه‌عبى هه‌ڵیانکوتایه‌ سه‌ر ناوچه‌ سه‌وزى شارى به‌غدا، زۆربه‌ى ناوچه‌که‌یان کۆنترۆڵکرد، به‌ڵام دواتر کشانه‌وه‌. 
رۆژى چوارشه‌ممه‌ 26ئایارى2021 دژه‌ تیرۆرى عێراق قاسم موسڵیح، فه‌رمانده‌ى حه‌شدى شه‌عبیان له‌ ناوچه‌ى دۆره‌ى باشوورى به‌غدا ده‌ستگیرکرد، به‌ڵام هێزه‌کانى حه‌شدى شه‌عبى هه‌ر زوو ده‌روازه‌کانى ناوچه‌ى سه‌وزیان بڕى و گه‌یشتنه‌ به‌رده‌م سه‌رۆکایه‌تیى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و داواى ئازادکردنیان کرد.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار