ژماره‌ى کوژراو و بریندارانى ته‌قینه‌وه‌که‌ى به‌غدا راگه‌یه‌ندرا
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌مشه‌و له‌ئه‌نجامى ته‌قینه‌وه‌ى بتڵێکى غاز له یه‌کێک له چێشتخانه‌کانى ناوچه‌ى کازمیه‌ى به‌غدا، 22 که‌س بوونه قوربانى.
سه‌رچاوه‌یه‌کى ئه‌منی به میدیاکانى عێراقى راگه‌یاند، به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى بتڵێکى غاز له یه‌کێک له چێشتخانه‌کانى ناوچه‌ى کازمیه، دوو که‌س کوژراون، 20 که‌سى دیکه‌ش برینداربون، تا ئێستاش هۆکارى ته‌قینى ئه‌و بتڵه غازه نه‌زانراوه و لێکۆڵینه‌وه‌ى هێزه ئه‌منیه‌کان له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستى پێکردووه.
پێشتر ئه‌وه راگه‌یه‌ندرا که بتڵێکى غاز له چێشتخانه‌یه‌کى به‌ناوبانگى نزیک (باب الموراد)ى ناوچه‌ى کازمیه‌ى باکورى به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌و چه‌ندین قوربانى لێکه‌وتووه‌ته‌وه.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار