مەرگەساتی بەهار

2 مانگ لەمەوپێش



سوه‌یلا مەیهەمی

 

بە جێم بهێڵن،
لە نیشتمانی گەردەلوولدا
خاکیتر خەونەکانم،
خەمڵاوە


پرچی زێڕینی هیوا،
بە ددانی خاک و دەستی با،
مەزات

بە خاچی بەروارێکدا 
فرمێسکم،
سوور بە تەمەنی خودادا

خنکانی کانی و
خەڵۆزی دارستان

لە ئاوێنەی شەڕێکی پیرۆزدا،
مردنەکانمان پیر دەبێ.

 

سنە

سوەیلا مەیهەمی

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار