پەیکەرەی بەردینی گای باڵدار لە نزیک مووسڵ دۆزرایەوە

6 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە باکوری عێراق، پەیکەری بەردی گای باڵداری ئاشووری (لاماسۆ) دۆزرایەوە کە مێژووەکەی ئەگەڕێتەوە بۆ ٢هەزار و ٧٠٠ ساڵ لەمەو پێش و سەرەڕای قەبارەی گەورەی بە ساغی ماوەتەوە.

پاسکال بۆترلین، بەرپرسی فەرەنسی ئەم هەڵکۆڵینە لەمبارەیەوە ئەڵێت:" تەنها سەری  پەیکەرەکە نەماوە، کە ئەویش لە مۆزەخانەی نەتەوەیی عێراق لە بەغدا پارێزراوە". وتیشی:" پۆلیس گومرگی عێراق لە دەیەی ٩٠، سەری ئەم پەیکەرەیان لە قاچاخچییەکان گرتووەو لە مۆزەخانەی بەغدا پارێزراوە".

ئەم ئاسەوارناسە فەرەنسییە دەربارەی ئەم پەیکەرە بەردییە ئەڵێت :" هیچکات و لە تەمەنمدا ئاسەواری وەها گەورەم نەدۆزیوەتەوە. واباوە تەنها لە میسر یان کەمبۆجیا، ئاسەواری وەها گەورە بدۆزرێتەوە".

 مامۆستای بەشی ئاسەوارناسی زانکۆی پانتیئۆن- سۆربۆنی پاریس دەربارەی ئەم پەیکەرەیە ئەڵێت:" کێشەی گای باڵداری سەردەمی ئاشوورییەکان نزیک بە ١٨ تەنە و قەبارەکەی ٣.٨ لە ٣.٩ مەترە. وردەکار ئەو نووسینانەی لە سەر ئەم پەیکەرە هەیە سەرنجڕاکێش و دەگمەنە".

پێدەچێت ئەم پەیکەرە بەردییە گەورەیە کە لە دیکشنری ئاسەوارناسیدا بە "لاماسۆ" ناوی دەبرێت و لە شاری خورس ئاباد ( دور شاروکین) لە ١٥ کیلۆمەتر بەغدا دۆزراوەتە، کە پێتەختی ئێپمراتۆری ئاشوورییەکان بووە، ٧٠٠ ساڵ پێش میلاد دامەزراوە، هەر ئەو دەم دروستکرابێت.

ئەم لاماسۆیە هاوشێوەیە پەیکەرە ئایینییەکانیتری ئاشوورییەکان سەری وەک مرۆڤ و جەستەی وەک گای نێر بووەو وەک باڵندەکان دوو باڵی  هەیە.

بە وتەی پاسکاڵ بۆترلین، ئەم پەیکەرە بە فەرمانی ساگۆنی دووهەم، پاشای ئاشوورییەکان لە ساڵەکانی ٧٢٢ بۆ ٧٠٥ی پێش زایین دروستکراوەو بۆ پارێزگاری لە شاری خورس ئاباد( دورشاروکین) نزیک دەروازەکەی دانراوە.

بۆ یەکەمجار ڤیکتۆر پلاسە، ئاسەوار ناسی فەرەنسی لە ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەیەم باسی لەم پەیکەرە کردبوو. بەڵام زانیارییەکانی تایبەت بەم پەیکەرە لە بەڵگەنامە و لێکۆلێنەوە مێژوویەکاندا بۆ ماوەیەکی زۆر ون ببوو، سەرەنجام عێراق لە دەیەی ١٩٩٠ دا دۆزینەوەی ئەم پەیکەرەی خستە پلانەکانی خۆیەوەو لێژنەی تایبەت دیاریکرا بۆ دۆزینەوەی ئەم پەیکەرە مێژووییە. هەر لەم سەردەمەدا قاچاخچیەکان هەوڵی دۆزینەوەیاندا، دوای دۆزینەوەو دزینی سەری پەیکەرە، بە مەبەستی بەقاچاخ بردنە دەرەوەی لە عێراق، پارچە پارچەیان کردەوە.

دوای پرۆسەی ئازادی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ و رووخانی رژیمی سەدام حسێن لە لایەن ئەمریکاوە، پاشماوەی ئەم پەیکەرەکە بە پارێزراوی مایەوە. تەنانەت چەکدارانی داعش کە لە ساڵی ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٦ کۆنتڕۆڵی ئەو ناوچەیەی بە دەست بووەو بەشێکی زۆر لە بینا کۆن و ئاسەوارەکانیان لەناو بردووە، ئاگادار نەبوون ئەو پەیکەرە لەو شوێنە بوونی هەیە.

پاسکاڵ بۆترلین لەمبارەوە ئەڵێت :" دانیشتوانی گوندی نوێی خورس ئاباد، پێش ئەوەی لە دەست هێزەکان داعش هەڵبێن، ئەم پەیکەرەیان شاردبۆوە.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار