ئەو چەكەی توركیا ئەمڕۆ روو لەگەریلایە سبەینێ رووی لەپارتی دەبێت
فایەق گوڵپی، سەرۆكی ئەكادیمیای سیاسەتی دیموكراسی بۆ هاوڵاتى:
3 ساڵ لەمەوپێش
سازدانی: ئارا ئیبراهیم
سەرۆكی ئەكادیمیای سیاسەتی دیموكراسی ئاماژە بەوە دەدات كە «ئەو رووداوەی رۆژی شەممە لەمەتینا بووە ئەگەر سەیری ئوتومبێلەكە بكرێت هەندێ وێنەو ڤیدیۆ هەیە كەساروخە لەئاسمانەوە پێكابێتی نەك لەزەوییەوە هاتبێت و لەسەقفەكەی داوەو توركیا وای كردبێت»، فایەق گوڵپی سەرۆكی ئەكادیمیای سیاسەتی دیموكراسی، لەم چاوپێكەوتنەیدا لەگەڵ هاوڵاتى دەڵێت:» دەبێت بیرلەوە بكەینەوە میللەتێكی بەستەزمان و داگیركراوو دابەشكراو، ئێستا هەندێ دەستكەوتمان هەیە لەباشوورو رۆژئاڤای كوردستان و لەباكوری كوردستان دەبێت هەوڵبدەین دوژمنەكانمان بەكارمان نەهێنن لەدژی یەكتری.
ناوبراو دەشڵێت:» تەنها پارتی نییە، بەڵام پارتی لەسنورەكەیدا پەكەكەی تێدایە، بۆیە پارتی زۆرتر دەردەكەوێت، من دەڵێم حكومەتی هەرێمی كوردستانیشە كە لەپارتی و یەكێتی و گۆڕان پێكهاتووە».
هاوكات دەشڵێت:» ئەگەر توركیا قەندیل بگرێت بەئارەزووی خۆی كامە تیرۆریست و عەرەبی شۆڤێنییە دەیهێنێت و وەكو عەفرینی لێدەكات، بەئاسانی سیاسەتی پاكتاوی رەگەزی دەكات لەهەرێمی كوردستاندا لەماوەیەكی كەمدا».
لەماوەی رابردوودا پەكەكە گلەیی لەپارتی كردووە كەهەندێك لەڕێكخستنەكانی ئەو گیراون و یارمەتی هەواڵگری توركیایان داوە، ئایا ئەمە پارتی ئاگای لێیە یان سەربەخۆ كردوویانە، ئەم كێشەیە هەیە لەنێوان پارتی و پەكەكە.
هاوڵاتى: رووداوەكەی رۆژی شەممە لە مەتینا چ دەرئەنجامێكی لێدەكەوێتەوە كە پارتی بەردەوامە لەناردنی هێزو كەجەكەش داوا دەكات شەڕی براكوژی روونەدات؟
فایەق گوڵپی: بەرنامەیەكی توركیا هەیە كەچۆن كاتی خۆی ساڵی 1999 بەڕێز عەبدوڵا ئۆجەلان دەستگیركرا، بەرنامەی توركیا ئەوەیە كەسەركردەكانی كورد لەشاخەكانی سنوری باكورو رۆژهەڵات و باشوور دەربكات، هەڵبەتە راستەوخۆ چ پارتی بێت چ یەكێتی بێت بەشدارییان نەكردووە.
ئەوەی راستەوخۆ دیواریان بەتەنیشت یەكەوەیە پارتی و پەكەكەو توركیایە، ئەوەی دەبینرێت جوڵەی پارتی بردنی هێز بۆ ئەو ناوچانە لەكاتێكدا ئێمە پێویستمان بەهێزە بیبەین بەرەو كەركوك و مەندەلی ئەو ناوچانەی داعش جموجۆڵی هەیەو بەرەو مەخمور و شوێنەكانی دیكە، هێزی پێشمەرگە دەجوڵێنن بۆ سەر سنورەكان گومان هەیە لەم بەنامەیەی توركیادا پارتی هاوكاری هەواڵگری بكات، مەسەلەن پارتی كرێكارانی كوردستان كە پارتی هێزی پێشمەرگە دەجوڵێنێت گومانی هەیە هاوكاری سوپای توركیا بكات، ئەمە شتە گشتییەكەیە.
لەماوەی رابردوودا پەكەكە گلەیی لەپارتی كردووە كەهەندێك لەڕێكخستنەكانی ئەو گیراون و یارمەتی هەواڵگری توركیایان داوە، ئایا ئەمە پارتی ئاگای لێیە یان سەربەخۆ كردوویانە، ئەم كێشەیە هەیە لەنێوان پارتی و پەكەكە.
ئەو رووداوەی رۆژی شەممە لەمەتینا لەماوەی (10) خولەك گۆڕانكارییەكی زۆرم بینی لە راگەیاندندا كەیەكەمجار وتیان فرۆكەی توركیا بۆردومانی پێشمەرگەی كردووەو پێنج پێشمەرگە شەهیدبوون و چواریش برینداربوون، دواتر وتیان ئەڵغامیان پێدا تەقیوەتەوە، دواتر وتیان پەكەكە كەمینی بۆیان داناون، پەكەكەش دەڵێت:» تەقەمان كردووە بەسەریانداو ئێمە نەبووین»، ئەگەر سەیری ئوتومبێلەكەش بكرێت هەندێ وێنەو ڤیدیۆ هەیە كەساروخەكە لەئاسمانەوە پێكابێتی نەك لەزەوییەوە هاتبێت و لەسەقفەكەی داوە، توركیا وای كردبێت زانیبێتی كە پێشمەرگەن و لێشی داون و چەند جاری دیكە لەپێشمەرگەی داوەو كەسی سڤیلی شەهید كردووە.
هاوڵاتى: پێتانوایە توركیا دەیەوێت شەڕی كورد بە كورد بكات و ئامانجدار ئەو هێرشە موشەكییەی كردووەتەسەر هێزی پێشمەرگەی زێرەڤانی؟
فایەق گوڵپی: جۆن بۆڵتن كتێبێكی نووسی لەسەر ئەمریكاو باسی توركیا دەكات كە پلانی بی توركیا شەڕی كوردو كوردەو بۆ ئەوەی لەدنیای دەرەوەشدا ناوبانگی كورد خراپ بكات و سومعەی دابەزێت لەكۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا.
پێش رووخانی رژێم ئۆپەراسیۆنەكانی توركیا پارتی و یەكێتی هاوكاری توركیایان كرد، بەڵام پاش رووخانی رژێم هێزی پێشمەرگەی سەوزو زەرد بەشداری ئۆپەراسیۆنی توركیایان نەكردووە، كێشەكە لێرەدایە ئایا بەتەنها بەشداری نەكردن بەسە، دەبێت بیرلەوە بكەینەوە میللەتێكی بەستەزمان و داگیركراوو دابەشكراو، ئێستا هەندێ دەستكەوتمان هەیە لەباشوور و رۆژئاڤای كوردستان و لەباكور دەبێت هەوڵبدەین دوژمنەكانمان بەكارمان نەهێنن لەدژی یەكتری.
لەڕابردوو كورد لەدژی یەكتری بەكارهێندراوە لەشۆڕشەكاندا، بەتایبەتی ئەگەر سەیری رۆژهەڵاتی كوردستان بكەین لەچەند قۆناغێكدا ویستویەتی شۆڕش بكات، بەڵام ئێران لەگەڵ باشووری كوردستان ئەو شۆڕشەیان سەركوت كردووە، ئێستا لەڕۆژهەڵاتی كوردستان هێزی سیاسی و چەكداریان هەیە بۆ خۆتان دەزانن كە كاراو ئەكتیڤ نین، چونكە بەبێ ئەوەی ئێران هیچ دەستكەوتێك بۆ رۆژهەڵاتی كوردستان دابین بكات، ئەمان رێگری لەخەباتی كوردانی رۆژهەڵات دەكەن، هەوڵێكی زۆر زۆریش هەیە بۆ ئەوەی خەباتی باكوری كوردستان كۆتایی پێ بهێنن.
ئەم هەوڵە كێ دەیدات، توركیایە، بەڵام باشوری كوردستان هاوكاریانە، تەنها پارتی نییە، بەڵام پارتی لەسنورەكەیدا پەكەكەی تێدایە بۆیە پارتی زۆرتر دەردەكەوێت، من دەڵێم حكومەتی هەرێمی كوردستانیشە كە لەپارتی و یەكێتی و گۆڕان پێكهاتووە، ئەوانەشی لەدەرەوەی حكومەتن دژی ئەو بەرنامەیەی توركیا نین، ئێستا پەكەكە زۆر باسی پارتی دەكات، هەم لەبەرئەوەی پارتی راستەوخۆ لەگەڵیاندا تووشی تەسادووم دەبێ، هەم پەكەكە نایەوێت رەخنەكانی پێگەی حكومەتی هەرێم داببەزێنێت، دەیەوێت ئەو شتانە بخاتە ئەستۆی پارتی تا حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەر یەكەی لای خۆیانەوە بەپێی توانای خۆیان یارمەتی توركیاو ئێرانیان داوە، یەكێك بێدەنگ دەبێت.
حكومەتی هەرێم خاوەنی پەیوەندی و دبلۆماسییە لەگەڵ ئەوروپاو ئەمریكا دەتوانین زەخت بكەین بۆ ئەوەی توركیا لەو سیاسەتەی خۆی پاشگەزببێتەوە كە هەوڵی لەناوبردنی پارتی كرێكارانی كوردستان دەدات، یان هیچ نەبێت توركیا دەیەوێت پەكەكە لە قەندیل نەهێڵێت و شكستی گەورەیە بۆ باكوری كوردستان و قەڵایەكی پاڵپشتیكاری گەورەیە بۆ باشووری كوردستان نامێنێت، ئەگەر توركیا قەندیل بگرێت بەئارەزووی خۆی كامە تیرۆریست و عەرەبی شۆڤێنییە دەیهێنێت و وەكو عەفرینی لێدەكات، بەئاسانی سیاسەتی پاكتاوی رەگەزی دەكات، لەهەرێمی كوردستاندا لەماوەیەكی كەمدا.
ئەگەر پەكەكە لەقەندیل نەما زەرەر دەكات، بەڵام دەتوانێت خۆی بگرێتەوە، بەڵام پەكەكە لەقەندیل نەمێنێت پارتی تیادەچێت، پارتی هەڵسەنگاندنەكانی زۆر هەڵەیە، ئەوان وادەزانن ئەو توركیایەی وا رێگەی پێدەدەن بێتە ناو خاكی هەرێمەوە بەو شێوەیە، رازین توركیا شەڕی گەریلاو پەكەكە بكات، هەر ئەو چەكەی توركیا دژی پەكەكە بەكاریدەهێنێت بەهەمان چەك لەپارتیش دەدات، ئەوە حەقیقەتەكەیە
هاوڵاتى: كەجەكە دەڵێت یەكلابوویەوە كە پارتی و توركیا یەك ئامانجیان هەیە كە شەڕی گەریلا بێكاریگەر بكەن لەو ناوچانەدا؟ پێتوایە پەكەكە دڵنیابووەتەوە لەهاوكاری پارتی بۆ توركیا؟
فایەق گوڵپی: توركیا بەرنامەی هەیە كە پەكەكە لەمەخمورو قەندیل نەهێڵێت، ئەردۆغان خۆی وا دەڵێت، بۆ ئەمە دەبێت نوێنەرانی ئێمە لەپارتی و یەكێتی و لایەنەكانی دیكەش دژی سیاسەتی توركیا بن لەبەر بەرژەوەندی گشتی، چونكە ئێمە لەباشووری كوردستان هەندێ دەستكەوتمان هەیە، بەڵام سومعەمان خراپەو ئاشبەتاڵمان بەشۆڕشەكانی ترمان كردووەو قیادەی شۆڕشەكانی دیكەمان كوشتووە، ئەمجارەش بەو شێوەیە بكەین ئیتر كورد حورمەت و پێگەی نامێنێت، خەڵكی دنیای دەرەوە بەسووك و ریسوا ناومان دەبات، ئەمەنە دوژمنیان هێنا، ئێران و رژێمی بەعس و توركیایان هێنا پارتی و یەكێتی، ئێستا بەم شێوەیە دووبارە ببێتەوە تاوانێكی گەورەیەو حەیامان دەچێت، لەمەسەلەی شەڕی فەڵەستین و ئیسرائیلدا عەرەبێك نەبوو پاڵپشتی ئیسرائیل بكات، كاكە ئەمەی كورد دەیكات كەواتە ئێمە نەتەوە نین و مەجموعەیەك خێڵین كە توركیا پێمان دەڵێن خێڵە كوردەكان، ئەم سیاسەتەی توركیا دژی كوردەو شۆڤێنییە ئەگەر توركیا هەوڵبدات بەهاوكاری پارتی گەریلا لەوێ هەڵبكەنێت سەركردایەتی پەكەكە لەوێ بڕۆن سومعەی كوردی باشوور زۆر خراپ دەبێت، توركیا دێتە ئەوێ و دەبێت هەموومان ببین بەتورك.
پەكەكە لەقوڵایی باكوردا شەڕ دەكات، كاتی خۆی ئێمە لەشۆڕشی ئەلول و شۆڕشی نوێدا سەركردایەتیمان هەبوو لەشاخەكان بوو، بەڵام چالاكی پێشمەرگە لەقوڵایی عێراق و كوردستاندا بوو، لەساڵی 2017 مانگی یانزەدا (13) گەریلا لەقوڵایی خاكی توركیا شەهیدبوون یەكیان ئامۆزای خۆم بووە تائێستا تەرمەكەیمان دەست نەكەوتووەتەوە، چۆن؟ پەكەكە لەقوڵایی توركیادا خەباتی چەكداری دەكات، ئەمە تەنها قیادەی پەكەكە لەقەندیلە
هاوڵاتى: مەكتەبی سیاسی پارتی پەكەكە تۆمەتبار دەكات لەسەر رووداوەكان و باسی لەشكركێشی توركیا ناكەن كەخۆیان رێگەیان پێداون، بۆچوونتان چییە؟
فایەق گوڵپی: ئەگەر پەكەكە لەقەندیل نەما زەرەر دەكات، بەڵام دەتوانێت خۆی بگرێتەوە، بەڵام پەكەكە لەقەندیل نەمێنێت پارتی تیادەچێت، پارتی هەڵسەنگاندنەكانی زۆر هەڵەیە، ئەوان وادەزانن ئەو توركیایەی وا رێگەی پێدەدەن بێتە ناو خاكی هەرێمەوە بەو شێوەیە، رازین توركیا شەڕی گەریلاو پەكەكە بكات، هەر ئەو چەكەی توركیا دژی پەكەكە بەكاریدەهێنێت بەهەمان چەك لەپارتیش دەدات، ئەوە حەقیقەتەكەیە، دووربین بن و كورت بین نەبن، دەمارگیری و خێڵەكی و حزبایەتی میللەتی كوردیان لەبیر نەباتەوە، پارتی لەڕابردوودا شتی زۆر خراپی كردووە با كۆتایی بەو شتە خراپانە بهێنێت، با ببێتە حزبێك میللەتی كورد خۆشی بووێت و رێزی لێبگرێت نەك ببێتە حزبێك هاوكاری داگیركەری كوردستان بكات بۆ لەناوبردنی پەكەكەو شۆڕشی باكوری كوردستان، لەكۆتایی شەستەكان و سەرەتای هەشتاكان دووجار هاوكاری رەزای شاو كۆماری ئیسلامی كرا بۆ لەناوبردنی شۆڕشی كوردستان، ئەمجارەش هەوڵنەدات پارتییەكان با ئەمە بزانن.
هاوڵاتى: بەڵام پارتیش بۆچوونی وایە كە بۆچی پەكەكە شەڕ ناباتەوە باكوور؟
فایەق گوڵپی: پەكەكە كەساڵی 1978 دروست بووە تاساڵی 1983 خەباتی چەكداری نەكردووە، دوای ئەوەی خەباتی چەكداری كردووە خۆ لەباشوور نەیكردووە لەقوڵایی باكور كردوویەتی، بەڵام هاوسەنگی هێزەكە وای كردووە كە وای لێهاتووە پەكەكە هاتۆتە باشوور.
لەهەمان كاتدا پەكەكە لەقوڵایی باكوردا شەڕ دەكات، كاتی خۆی ئێمە لەشۆڕشی ئەلول و شۆڕشی نوێدا سەركردایەتیمان هەبوو لەشاخەكان بوو، بەڵام چالاكی پێشمەرگە لەقوڵایی عێراق و كوردستاندا بوو، لەساڵی 2017 مانگی یانزەدا (13) گەریلا لەقوڵایی خاكی توركیا شەهیدبوون یەكیان ئامۆزای خۆم بووە تائێستا تەرمەكەیمان دەست نەكەوتووەتەوە، چۆن؟ پەكەكە لەقوڵایی توركیادا خەباتی چەكداری دەكات، ئەمە تەنها قیادەی پەكەكە لەقەندیلە، چۆن قیادەیەیەكی هەبوو لە بیقاع سنوری لوبنان و سوریا، ئێستا لێرە قیادەیەكی هەیەو توركیا دەیەوێت لەقەندیل هەڵیان بكەنێت، دوای ئەوە پارتیش، حزبەكانی دیكەش هیچ مەوقیفیان نییە پارتی واز لەو سیاسەتە بهێنێت، پارتی دەبێت هەوڵی ئاشتی و راگرتنی شەڕی توركیا دژی پەكەكە بدات و داوا بكات و كاری بۆ بكات كێشەی كورد لەباكوری كوردستان بەئاشتییانە چارەسەر دەبێت نەك بەسەربازی و عەسكەرییانە.
هاوڵاتى: پێتانوایە توركیا دەتوانێت پەكەكە لەناوببات وەك ئەردۆغان باسی دەكات؟
فایەق گوڵپی: پەكەكە وەكو هەرێز وایە، هەرێز گیایەكە لەشوێنێكدا رەگەکەی سێ مەتر بڵاودەبێتەوە و هەرگیز توركیا ناتوانێت پەكەكە لەناو ببات، پەكەكە هێزێكی جیهانییە لەهیندستان و جنوبی ئەفریقاو میسرو تونس و زۆر شوێنی دیكەی دنیا بوونیان هەیە، بەڵام تەنها چەند سەركردەیەكی لەقەندیلن