عێراق؛ کۆبونه‌وه‌ى فراوان بۆ ده‌ستدرێژییه‌کانى تورکیا ئه‌نجام ده‌دات
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى له په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند:"به‌مزوانه کۆبونه‌وه‌یه‌کى په‌رله‌مان ئه‌نجامده‌درێـت بۆئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ک راسپارده ئاراسته‌ى حکومه‌تى عێراق بکرێت به‌مه‌به‌ستى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى هێرشه‌کانى تورکیا بۆ سه‌ر سه‌روه‌رى عێراق".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 7ى حوزه‌یرانى 2021، مه‌هدى ته‌قى ئامرلى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى له په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند، هێرشه‌کانى تورکیا بۆسه‌ر سه‌روه‌رى ململانێى چه‌کدارى له‌سه‌ر خاکى عێراق له‌گه‌ڵ له‌گه‌ڵ بێده‌نگى و هه‌ڵوێسته شه‌رمنه‌کانى حکومه‌ت یه‌ک ناگرنه‌وه و رۆژ له‌دواى رۆژیش زیاتر ده‌بن.
ناوبراو راشیگه‌یاند:"لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى په‌رله‌مان له چه‌ند ڕۆژى داهاتوودا کۆبونه‌وه‌یه‌کى تایبه‌ت و فراوان به‌مه‌به‌ستى تاوتوێکردنى ده‌ستدرێژییه‌کانى تورکیا ئه‌نجامده‌دات و ژماره‌یه‌ک راسپارده‌ش ئاماده ده‌کات بۆئه‌وه‌ى له په‌رله‌مان ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت و ئاراسته‌ى حکومه‌ت بکرێت و پابه‌ندیش بێت به‌وه‌ى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى هێرشه‌کانى تورکیا بداته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ى چیتر سازش بکات".
رۆژى 23ى نیسانى 2021، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکى تورکیا ئۆپه‌راسیۆنێکى سه‌ربازیى بۆ هێرشى ئاسمانى و زه‌مینى دژى پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) رایگه‌یاند و تا ئێستاش روبه‌ڕوبونه‌وه له‌نێوان گه‌ریلا و سوپاى تورکیا به‌رده‌وامه.