بنکه‌ى هاوپه‌یمانان له‌نزیک فرۆکه‌خانه‌ى به‌غدا کرایه ئامانج
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دواى هێرشه‌که‌ى سه‌ر بنکه‌ى ئاسمانى به‌له‌دى سه‌ربازى له پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین، له‌ڕێگه‌ى موشه‌که‌وه بنکه‌ى فیکتۆریا که تایبه‌ته به هاوپه‌یمانان له نزیک فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا کرایه ئامانج.
میدیاکانى عێراق بلآویانکرده‌وه که له‌ڕێگه‌ى موشه‌کى جۆرى کاتیۆشاوه بنکه‌ى سه‌ربازى فیکتۆریا له نزیک فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا کراوه‌ته ئامانج، زه‌نگى ئاگادارکردنه‌وه له‌ناو بنکه سه‌ربازیه‌که لێدراوه.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێ موشه‌ک ئاراسته‌ى بنکه‌ى ئاسمانى به‌له‌د له‌پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین کران و له‌راگه‌یه‌ندراوێکیشدا راگه‌یاندنى سه‌ربازى عێراق ئاشکلااى کرد که‌وتنه‌خواره‌وه‌ى موشه‌که‌کان هیچ زیانێکى گیانى لێنه‌که‌وتوه‌ته‌وه.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار