ئه‌وروپا سزاى تورکیا ده‌دات
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌نجومه‌نى ئه‌وروپا بۆ یه‌که‌مجار هه‌ڕه‌شه له تورکیا ده‌کات، که ئه‌گه‌ر بازرگان و چالاکڤانى تورک عوسمان کاڤاڵا ئازاد نه‌کات، ئه‌وا رێوشوێنى دیسیپلنکردن له دژى ده‌گرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى سزاى بدات.
عوسمان کاڤاڵا، بازرگانێکى تورکیى ته‌مه‌ن 63 ساڵانه و چالاکوانێکى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نییه و به‌رده‌وام ره‌خنه‌ى توندى ئاراسته‌ى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان کردووه.
کاڤاڵا له ساڵى 2017 ده‌ستگیرکراوه و رووبه‌ڕووى کۆمه‌ڵێک تۆمه‌تى په‌یوه‌ندیدار به خۆپیشاندانه‌کانى پارکى گه‌زى له ساڵى 2013 و هه‌وڵى کوده‌تاکه‌ى ساڵى 2016 کراوه‌ته‌وه، به‌ڵام کاڤاڵا ره‌تیده‌کاته‌وه هیچ په‌یوه‌ندیێکى به خۆپیشاندانه‌کان یان هه‌وڵى کوده‌تاکه‌وه هه‌بووبێت.
هه‌رچه‌نده، کانوونى یه‌که‌مى ساڵى 2019 دادگاى مافى مرۆڤى سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نى ئه‌وروپا بڕیارێکى بۆ ئازادکردنى کاڤاڵا ده‌رکرد، به‌ڵام تورکیا تائێستا ره‌تیکردووه‌ته‌وه ئه‌و بازرگانه ئازاد بکات.
ئه‌مڕۆ بۆ یه‌که‌مجار لیژنه‌ى سه‌رپه‌رشتیکارى بڕیاره‌کانى دادگاى مافى مرۆڤى ئه‌وروپا هه‌ڕه‌شه‌ى له تورکیا کرد که رێوشوێنى دیسیپلینکردن دژى ئه‌نقه‌ره ده‌گرێته‌به‌ر، ئه‌گه‌ر کاڤاڵا ئازاد نه‌کات.
لیژنه‌که ئه‌وه‌یان خستۆته‌روو "به‌رده‌وامبوونى ده‌ستگیرکردنى هه‌ڕه‌مه‌کیى کاڤاڵا پێشێلکاریێکى گه‌وره‌یه و دژى په‌یماننامه‌ى ئه‌وروپى بۆ مافه‌کانى مرۆڤه و له وڵاتێکى خاوه‌ن سه‌روه‌ریى یاسادا جێگه‌ى قبووڵکردن نییه."
هه‌روه‌ها لیژنه‌که باس له‌وه ده‌کات ئه‌وان له رێگه‌ى هه‌موو ئه‌و ئامرازانه‌ى له به‌رده‌ستیانن، له نێویشیاندا، رێکارى یاسایی، به‌رده‌وام ده‌بن له هه‌وڵدان بۆ جێبه‌جێکردنى ئه‌و بڕیاره‌ی، که له لایه‌ن دادگاى مافى مرۆڤى ئه‌وروپا ده‌رکراوه.