لوتکه‌ى حه‌وت وڵاته پیشه‌سازییه‌که‌ی جیهان له‌به‌ریتانیا ده‌ستى به‌کاره‌کانی کرد
"یه‌ک ملیار ژه‌مه ڤاکسینى دژه کۆرۆنا بۆ وڵاتانى که‌مده‌رامه‌ت دابین ده‌که‌ین"
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کۆبونه‌وه‌ی لوتکه‌ى حه‌وت وڵاته پیشه‌سازییه‌که‌ی جیهان ئه‌مریکا، به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا، فه‌ره‌نسا، که‌نه‌دا، ژاپۆن‌و ئیتاڵیا -G7- له‌به‌ریتانیا ده‌ستى به‌کاره‌کانی کرد و سه‌رۆکى به‌ریتانیا رایگه‌یاند:" وڵاتانى ئه‌ندام له G7 پلانیان بۆ ئه‌وه داناوه تا کۆتایى ٢٠٢٢ بڕى یه‌ک ملیار ژمه ڤاکسینى ڤایرۆسى کۆرۆناى نوێ بۆ وڵاتانى که‌مده‌رامه‌ت دابین بکه‌ن".
کۆبونه‌وه‌و کاره‌کانی لوتکه‌ی G7، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ناوچه‌ى کۆرنوۆڵ له‌به‌ریتانیا ده‌ستیپێکردو بڕیاره ماوه‌ی سێ ڕۆژ بخایه‌نێت.
روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى کۆرۆنا، گۆڕ‌انى که‌ش و هه‌وا، وه‌رگرتنى باج له‌کۆمپانیا فره‌نه‌ته‌وه‌ییه‌کان‌و چونه‌ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا له‌یه‌کێتیى ئه‌وروپا ته‌وه‌ره سه‌ره‌کییه‌کانى گفتوگۆکانى G7 ده‌بن.
هه‌روه‌ها بۆریس جۆنسۆن، سه‌رۆکى حکومه‌تى به‌ریتانیا رایگه‌یاند:" وڵاتانى ئه‌ندام له G7 پلانیان بۆ ئه‌وه داناوه تاکو کۆتایى ٢٠٢٢ بڕى یه‌ک ملیار جورعه ڤاکسینى ڤایرۆسى کۆرۆناى نوێ بۆ وڵاتانى که‌مده‌رامه‌ت دابین بکه‌ن".
هاوکات، راشیگه‌یاند، وه‌ک سه‌رکه‌وتنى به‌ریتانیا له‌به‌رنامه‌ى ڤاکسین، ئیدى له‌ره‌وشێکدا ده‌توانن ئه‌و ڤاکسینانه‌ى له‌خۆیان زیادن بیانده‌ن به‌و وڵاتانه‌ى پێویستییان پێیه‌تی. "به‌ئه‌نجامدانى ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێکى گرنگ ده‌نێین بۆ له‌ناوبردنى ئه‌م په‌تا جیهانگیره".
جۆنسۆن ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کردووه که چاوه‌ڕێ ده‌که‌ن سه‌رکرده‌کانى G7 بڕى یه‌ک ملیار جورعه ڤاکسین به‌وڵاتانى که‌مده‌رامه‌ت ببه‌خشن.
کۆبونه‌وه‌ی لوتکه‌ى حه‌وت وڵاته پیشه‌سازییه‌که‌ی به‌به‌شدارى ( ئه‌مریکا، ئه‌ڵمانیا، فه‌ره‌نسا، به‌ریتانیا، ئیتاڵیا، یابان، که‌نه‌دا) چه‌ند کاتژمێرێکه ده‌ستى به‌کاره‌کانى کردووه.