بۆردومانى نه‌خۆشخانه‌یه‌ک له‌ عه‌فرین 16 قوربانى لێده‌که‌وێته‌وه‌

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
له‌ئه‌نجامى بۆردومانێکى موشه‌کى بۆ سه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌کى عه‌فرین 16 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداو به‌شێکیان پزیشک و کارمه‌ندى نه‌خۆشخانه‌که‌ پێهاتوون.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ڕوانگه‌ى سوریى بۆ مافه‌کانى مرۆڤ له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا ئه‌وه‌ى ئاشکرا کردووه‌ که‌ له‌ئه‌نجامى که‌وتنه‌خواره‌وه‌ى ژماره‌یه‌ موشه‌ک له‌ نه‌خۆشخانه‌ى "شیفا"ى عه‌فرین، 16 کوژران، که‌ یه‌کێکیان پزیشک و سێ ژنه‌ کارمه‌ندى تیمى پزیشکی، سێ که‌سیشیان ئافره‌ت بون له‌گه‌ڵ منداڵێک و فه‌رمانده‌یه‌کى گروپى میلیشیاکان.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ کراوه‌ که‌ له‌وانه‌ش ژماره‌یه‌کى زۆر بریندارى لێکه‌وتوه‌ته‌وه‌ که‌ به‌شێکیان برینه‌کانیان سه‌خته‌ و ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ ژماره‌ى کوژراوه‌کان زیاتر ببێت.

هاوکات ئه‌وه‌ روونکراوه‌ته‌وه‌ که‌ تیمه‌کانى فریاگوزارى سه‌رقاڵى ده‌رهێنانه‌وه‌ى برینداره‌کانن له‌ژێر بیناى نه‌خۆشخانه‌ روخاوه‌که‌دا.

عه‌فرین له‌ژێر کۆنتڕۆڵى هێزه‌کانى سوپاى تورکیا و گروپه‌ چه‌کداره‌کانى سه‌ر به‌و وڵاته‌یه‌، تا ئێستاش هیچ لایه‌نێک به‌فه‌رمى به‌رپرسیارێتى خۆى له‌و هێرشه‌ موشه‌کیه‌ى سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ى شیفاى عه‌فرین رانه‌گه‌یاندوه‌ و گروپه‌ چه‌کداره‌کانیش یه‌کتر به‌و روداوه‌ تۆمه‌تبارده‌که‌ن.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار