قه‌یس خه‌زعه‌لى: له‌بژارده‌ى سه‌ربازى راناوه‌ستین

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
ئه‌میندارى گشتى عه‌سائیبى ئه‌هل حه‌ق رایگه‌یاند، هێزه‌کانى به‌رگرى و به‌رخۆدان له‌بژارده‌ى سه‌ربازى راناوه‌ستن ته‌نها به‌ رۆیشتنى راسته‌قینه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مریکا نه‌بێت.

قه‌یس خه‌زعه‌لى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 14ى حوزه‌یرانى 2021، رایگه‌یاند،:"هه‌مولایه‌ک خۆى بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ر و به‌ربه‌سته‌کان ئاماده‌ کردوه‌ و به‌ خه‌یاڵیشدا نایه‌ت که‌ ئێمه‌ له‌ هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بترسین، به‌ له‌به‌رچاوگرتنى ئه‌وه‌ى که‌ بڕیارى توندکردنه‌وه‌ى ململانێکان پێشتر جێبه‌جێکراوه‌، ئه‌مریکیه‌کان ده‌بێت دڵنیابن له‌وه‌ى که‌ ئاماده‌ین بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ و هێرشێک".

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" هه‌موو ئه‌و شه‌ڕانه‌ى حه‌شدى شه‌عبى کردویه‌تی، ئه‌نجامه‌کانیان سه‌رکه‌وتن بوو، بژارده‌ى سه‌ربازیش له‌به‌رده‌م هێزه‌کانى به‌رگرى و به‌رخۆدان به‌رده‌وام ده‌بێت و ناوه‌ستێت، تا ئه‌وکاته‌ى به‌شێوه‌یه‌کى راسته‌قینه‌ هێزه‌کانى ئه‌مریکا عێراق جێنه‌هێڵن.

هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه‌ که‌ وێڕاى ئه‌وه‌ى ئه‌مریکا دانوستانى له‌گه‌ڵ کۆمارى ئیسلامى ئێران ده‌ستپێکردوه‌، به‌ڵام مانه‌وه‌یان له‌م ناوچه‌یه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندیان نابێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار