له عه‌فرین 11 چه‌کدارو ملیشیاى هاوپه‌یمانى تورکیا کوژران
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هێزه‌کانى ڕزگارى عه‌فرین رایانگه‌یاند که دژ به سوپاى داگیرکه‌رى تورکیا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌کانى له عه‌فرین و ده‌وروبه‌ریدا، 11یان لێک کوشتوون.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 18ى حوزه‌یرانى 2021، هێزه‌کانى ڕزگارى عه‌فرین له‌سه‌ر چالاکیى شه‌ڕڤانانى دژ به سوپاى داگیرکه‌رى تورکیا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌کانى له عه‌فرین و ده‌وروبه‌ری، ڕاگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه.
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى هێزه‌کانى رزگارى عه‌فرین:
ڕۆژى ٦ى ئه‌م مانگه، له عه‌فرین له‌سه‌ر ڕێگاى جندرێس له ئه‌نجامى چالاکییه‌ک چه‌ته‌یه‌ک سزادرا.
ڕۆژى ٧ى ئه‌م مانگه، له شاره‌دێى ڕاعى له ناوچه‌ى باب، چالاکییه‌کى تایبه‌ت دژى چه‌ته‌کان ئه‌نجامدرا، له ئه‌نجامى چالاکییه‌که‌دا، سێ چه‌ته سزادران و نۆى دیکه‌ش برینداربوون و مۆتۆڕسکێڵێکیش تێکشکێندرا.
ڕۆژى ٨ى ئه‌م مانگه، له گه‌ڕه‌کى مه‌حمودیه‌ى عه‌فرین، له ئه‌نجامى چالاکییه‌کدا، دوو چه‌ته برینداربوون و ئۆتۆمبێلێکیش که‌وته به‌ر گورزى شه‌ڕڤانان.
ڕۆژى ١١ى ئه‌م مانگه، له گوندى تل جلبرین سه‌ربه ناوچه‌ئ عه‌زاز، خاڵێکى سوپاى داگیرکه‌رى تورک کرایه ئامانج، له ئه‌نجامیدا سێ چه‌ته سزادران و چه‌ته‌یه‌کیش برینداربوو.
ڕۆژى ١٢ى ئه‌م مانگه، له جه‌رابلوس، دژى چه‌ته داگیرکه‌ره‌کان چالاکى ئه‌نجامدرا، له ئه‌نجامیدا سه‌رچه‌ته‌یه‌ک به‌ناوى ‘فه‌یسه‌ل خه‌لیل’ به‌سزاگه‌ینرا و چه‌ته‌یه‌کى دیکه‌ش برینداربوو.
ڕۆژى ١٥ى ئه‌م مانگه، له گوندى که‌فه‌رجه‌نه سه‌ربه ناوچه‌ى شه‌را له ئه‌نجامى چالاکییه‌کدا سێ چه‌ته سزادران و ئۆتۆمبێلێک تێکشکێندرا.
به گشتى له‌م چلاکییانه‌دا ١١ چه‌ته‌ى تورک سزادراون و ١٣ چه‌ته‌ى دیکه‌ش برینداربوون.