به‌ڵگه؛ زاوایه‌کى صه‌دام حوسێن دواى 18 ساڵ زیندانى له‌عێراق ئازادکرا
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌پێى نووسراوێکى وه‌زاره‌تى دادى عێراق، که له 15ى ئه‌م مانگه ده‌رچووه و واژۆى مافپه‌روه‌ر صادق عبد حسین، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى پێشوازى و به‌ردانى زیندانیانى له‌سه‌ره، بڕیار دراوه به ئازادکردنى (جه‌مال مسته‌فا عه‌بدوڵا سوڵتان) و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌و تۆمه‌ته‌ى ئاڕاسته‌ى کراوه به‌پێى یاساى تیرۆر به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌ڵگه‌ى پێویست له‌سه‌رى نه‌بووه.
جه‌مال مسته‌فا عه‌بدوڵڵا سوڵتان هاوسه‌رى (حه‌لا)ى کچه بچووکى (صه‌دام حسێن)ى سه‌رۆکى له‌سێداره‌دراوى ڕ‌ژێمى پێشووى عێراقه و یه‌کێک بووه له‌و که‌سانه‌ى ناوى له لیستى تیرۆرى ئه‌مریکادا هاتبوو، که لیستێکى 52 که‌سیدا به ژماره 20 بوو.
ئه‌و زاوایه‌ى صه‌دام حسێن له 20ى نیسانى 2003 ده‌ستگیرکرا و له ئێستاشدا دواى 18 ساڵ زیندانى ئازادکرا.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار