ئیبراهیم ره‌ئیسى: حکومه‌تێکى شۆرشگێرى پێکده‌هێنم

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

‌سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراوى ئێران رایگه‌یاند:" له‌پلانمدایه‌ حکومه‌تێکى شۆڕشگێڕیی و دژه‌ گه‌نده‌ڵى پێکبهێنم".

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 19ى حوزه‌یرانى 2021، میدیاکانى ئێران، بڵاویانکرده‌وه‌ که‌ ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراوى ئێران له‌په‌یامێکدا رایگه‌یاند، له‌پلانیدایه‌ حکومه‌تێکى شۆڕشگێڕیی، چاکه‌خواز و دژه‌ گه‌نده‌ڵى پێکده‌هێنێت.

هه‌روه‌ها سه‌رۆکى نوێى ئێران جه‌ختیشى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کردوه‌، به‌ره‌و فراوانکردنى پانتایى دادوه‌ریى له‌وڵاته‌که‌ى هه‌نگاو ده‌نێت و به‌ ئه‌رکى سه‌ره‌کى خۆى ده‌زانێت.

دوێنێ هه‌ینى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمار له‌سه‌رتاسه‌رى ئێراندا ئه‌نجامدراو تائێستا به‌پێى ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌کان، ئیبراهیم ره‌ئیسى کاندیدى براوه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌که‌بوو که‌ 17 ملیۆن و 800 ده‌نگى له‌کۆى 28 ملیۆن و 900 هه‌زار ده‌نگ به‌ده‌ستهێناوه‌.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار