‌دۆسیه‌ى داخستنى هه‌ده‌په‌ له‌ دادگاى ده‌ستورى تورکیا قبوڵ ده‌کرێت

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
دادگاى ده‌ستورى تورکیا رایگه‌یاند له‌باره‌ى دۆسیه‌ى داواکارى بۆ داخستنى هه‌ده‌په‌ ده‌ستیان به‌ لێکۆڵینه‌وه‌ کردووه‌ و دۆسییه‌که‌ى قبوڵکردووه‌، پارتى دیموکراتى گه‌لانیش پارته‌که‌ى ئه‌ردۆغان و ده‌وڵه‌ت باخچه‌لى به‌ جوڵاندنى ئه‌و پرسه‌ ده‌زانن.

داواکارییه‌که‌ له‌لایه‌ن داواکارى گشتى کۆماریى تورکیاوه‌ ئاڕاسته‌کراوه‌، به‌ڵام به‌رپرسانى هه‌ده‌په‌ ئه‌م هه‌وڵه‌ به‌ پیلانى پارتى ئاکه‌په‌ى ده‌سه‌ڵاتدار و مه‌هه‌په‌ى نه‌ته‌وه‌په‌رستى باخچه‌لى ناوده‌به‌ن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى پارته‌که‌یان.

به‌کر شاهین سه‌رۆکى داواکارى گشتیى کۆماریى تورکیا رایگه‌یاند:"سه‌رجه‌م بڕیار دۆسیه‌ و لێدوانه‌کانى به‌رپرسانى هه‌ده‌په‌مان له‌ناو دۆسیه‌که‌دا هه‌یه‌ که‌ زیاتر له‌ 800 لاپه‌ڕه‌یه‌، تیایدا داواکراوه‌ قه‌ده‌غه‌ى کارى سیاسیى بخرێته‌ سه‌ر 451 که‌س و رێوشوێنى پێویستیش له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ژماره‌ بانکییه‌کانى هه‌ده‌په‌ بگیرێته‌به‌ر".

دادگاى ده‌ستورى تورکیا له‌ 15 ئه‌ندام پێکدێت و بۆ داخستنى هه‌ر پارتێکى سیاسى له‌و وڵاته‌ پێویسته‌ دوو له‌سه‌ر سێ واتا 10 ئه‌ندام ده‌نگبده‌ن و رازى بن به‌و بریاره‌.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار