دوران که‌ڵکان رێککه‌وتنى په‌که‌که له‌گه‌ڵ پارتى دووپاتده‌کاته‌وه
"رێککه‌وتنى په‌که‌که‌و پارتى به واژۆى مه‌سعود بارزانى و عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان بووه"
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دوران کاڵکان، ئه‌ندامى کۆمیته‌ى به‌ڕێوبه‌ریى په‌که‌که ڕایگه‌یاند:" ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌م پارتى 40 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ڕێککه‌وتنێکمان کرد، واژۆى ڕێبه‌ر ئۆجالان و مه‌سعود بارزانیى له‌سه‌ره، 1996ـیش ڕێککه‌وتنێکمان واژۆکرد، ویستمان مه‌سعود بارزانى بکه‌ین به سه‌رۆکى نه‌ته‌وه‌یی، به‌ڵام خۆى کشایه‌وه".
دوران کاڵکان ئه‌ندامى کۆمیته‌ى به‌ڕێوبه‌ریى پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که)، به‌شدارى به‌رنامه‌ى تایبه‌تى ته‌له‌فزیۆنى (مه‌دیا هابه‌ر) بوو و له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێکى گرنگ قسه‌یکرد، که به‌شێکى تایبه‌ت بوو به په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌کان و ڕێککه‌وتنه‌کانى نێوان په‌که‌که و پارتى.
ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌م په‌ده‌که‌یه 40 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ڕێککه‌وتنمان واژۆ کردووه، واژۆى ڕێبه‌ر ئاپۆ و مه‌سعود بارزانیى له‌سه‌ره، ساڵى 1982ـدا، کاتێک واژۆکرا، له‌ژێرى نه‌نووسرابوو ‘پارتى کرێکارانى باکوورى کوردستان’، ئه‌م ڕێککه‌وتنه له‌گه‌ڵ په‌ده‌که به‌ناوى پارتى کرێکارانى کوردستانه‌وه واژۆکرا، ئه‌مه زۆر ڕوونه
دوران کاڵکان ئه‌ندامى کۆمیته‌ى به‌ڕێوبه‌ریى پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که) وتی:" به‌شێوه‌یه‌ک قسه ده‌که‌ن وه‌ک ئه‌وه‌ى گه‌ریلا تازه هاتبێته هه‌فتانین، یان په‌که‌که تازه دامه‌زرابێت، یان ئه‌وه‌ى په‌ده‌که و په‌که‌که هیچ په‌یوه‌ندییه‌کیان نه‌بووبێت، یان هیچ کارێکیان پێکه‌وه نه‌کردووه، وه‌ک ئه‌وه‌ى تازه به‌ئاگاهاتبێتنه‌وه و ده‌ڵێن چ کارێکى په‌که‌که لێره هه‌یه؟ ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌م په‌ده‌که‌یه 40 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ڕێککه‌وتنمان واژۆ کردووه، واژۆى ڕێبه‌ر ئاپۆ و مه‌سعود بارزانیى له‌سه‌ره، ساڵى 1982ـدا، کاتێک واژۆکرا، له‌ژێرى نه‌نووسرابوو ‘پارتى کرێکارانى باکوورى کوردستان’، ئه‌م ڕێککه‌وتنه له‌گه‌ڵ په‌ده‌که به‌ناوى پارتى کرێکارانى کوردستانه‌وه واژۆکرا، ئه‌مه زۆر ڕوونه".
هه‌روه‌ها ناوبراو وتیشى:" له‌ناو به‌ڕێوبه‌ریى په‌که‌که‌دا بووم، ئازاد به‌روارییش ئه‌ندامى مه‌کته‌ب سیاسیى په‌ده‌که بوو، کاتێک هاتین له گوندێکى ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ قه‌ره‌سونگوڕ، دووجار له‌گه‌ڵ مه‌سعود و ئیدریس بارزانیى وه‌ک سه‌رۆک و جێگرى سه‌رۆکى په‌ده‌که کۆبووینه‌وه، ئه‌و کاته ته‌نیا من نه‌بووم، به سه‌دان که‌س له ئێمه هاتنه باشوورى کوردستان، ئه‌مه بڕیارى کۆنگره‌ى دووه‌ممان بوو، بۆ گه‌ڕان نه‌هاتبووین، بۆ شه‌ڕى ئازادیى کوردستان هاتین".
هاوکات دوران کاڵکان ئه‌وه‌شى بیرهێنایه‌وه که له چیاکان‌دا، له خواکورک تا هه‌فتانین شوێنى ده‌یان هه‌زار شه‌هیدیان هه‌یه و وتیشی:" هاتین ژیانمان کرد، شه‌ڕمان کرد، 40 ساڵه شه‌ر ده‌که‌ین، به شێوازێک قسه‌ده‌که‌ن، که گوایه ئه‌م ڕێکخستنه ناناسن، با زیاتر باستان بۆ بکه‌م؛ ساڵى 1980 ئه‌وه‌ى یه‌که‌م کامپى له هه‌فتانین دروست کرد، هه‌ڤاڵ عه‌گید بوو، ئه‌وه‌ى بووه هۆى له‌ناوبردنى باره‌گاکانى سه‌دام له هه‌فتانین و ده‌وروبه‌ریدا، شه‌ڕى هاوبه‌شى گه‌ریلاکانى په‌که‌که و پێشمه‌رگه‌کانى په‌ده‌که بوو، ساڵى 1983 فه‌رمانده‌ى گه‌ریلا هه‌ڤاڵ عه‌گید بوو، مولازم عه‌لی’ـش فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه‌کانى په‌ده‌که بوو، ئه‌گه‌ر له ژیاندا مابێت با باسى ڕاستییه‌کان بکات، هه‌فتانین به‌مشێوه‌یه ڕزگارکرا".
دووران کاڵکان ئه‌وه‌شده‌خاته‌روو که پارتى له سایه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى له‌گه‌ڵ په‌که‌که له ئه‌نجامه‌کانى تێکچوونى خۆى له 1975 ڕزگارى بوو، " له ئه‌نجامى ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌دا دووباره بوو به بزوتنه‌وه‌یه‌ک که تێبکۆشێت، ئه‌م په‌یوه‌ندییانه قازانجێکى زۆرى بۆ په‌ده‌که هه‌بوو، ده‌بێت ئه‌مه بزانرێت و ببینرێت، چونکه ئێستا وه‌ک ئه‌وه‌ى هیچ په‌یوه‌ندییه‌کمان نه‌بووبێت نیشانده‌درێت، له کاتێکدا له ساڵى 1980ـدا سوودیان له په‌یوه‌ندییه‌کاندا بینی، به‌ڵام له 90ـه‌کاندا شه‌ر ڕوویدا و سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون".
له پاڵ مه‌سعود و نێچیرڤان بارزانی، هه‌ڤاڵ ڕۆناهى دانیشتووه، چۆن له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌ییه‌کان دانیشتوون، ناتوانن بڵێن ئه‌مه ڕووینه‌داوه
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى به‌رێوه‌به‌رێتى په‌که‌که جه‌ختله‌وه‌شده‌کاته‌وه که دواى ساڵى 2000 په‌یوه‌ندییه‌کان باش بوو و پێشکه‌وتن دروست بوو، خه‌باتى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى پێکده‌هات، "ڕێبه‌ر ئاپۆ و بزوتنه‌وه‌ى ئێمه پێشنیارى کرد که مه‌سعود بارزانى و له‌یلا زانا پێکه‌وه ببنه هاوسه‌رۆکى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یی، ده‌ڵێن په‌که‌که دانمان پێنانێت، ده‌ى په‌که‌که ویستى تۆ بکات به سه‌رۆکى نه‌ته‌وه‌یی، به‌ڵام خۆتان پاشه‌کشه‌تان کرد، نه‌ک ئه‌وه‌ى ئه‌مه نه‌زانن، ئه‌مه له‌پێش چاوى هه‌مووان دایه، ئه‌گه‌ر میدیاکار بوومایه ئه‌مانه‌م پیشانده‌دا، له پاڵ مه‌سعود و نێچیرڤان بارزانی، هه‌ڤاڵ ڕۆناهى دانیشتووه، چۆن له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌ییه‌کان دانیشتوون، ناتوانن بڵێن ئه‌مه ڕووینه‌داوه".
کاڵکان ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که به چ شیوازێک دژى په‌که‌که وه‌ستانه‌وه؟ ساڵى ١٩٨٥ ڕێککه‌وتنه‌که‌یان تێکدا و ساڵى ١٩٨٨ تا ١٩٩٠ به‌رده‌وامییان پێدا و ساڵه‌کانى ١٩٩٠ له‌دژى په‌که‌که شه‌ڕیان کرد، چۆن بوو؟ هه‌میشه شه‌ربوو، ساڵى ١٩٩٠ شه‌ڕى په‌ده‌که و یه‌نه‌که، شه‌ڕى په‌ده‌که و په‌که‌که، هه‌میشه شه‌ر هه‌بوو، دواى ساڵى ٢٠٠٠ په‌یوه‌ندیى دانرا، هه‌م په‌که‌که پێشکه‌وت هه‌میش په‌ده‌که، جێگیربوونى په‌که‌که له‌م شوێنانه‌ى ئێستا ده‌ڵێن داگیرى کردووه، بۆ گه‌لى کورد، ئازادى کورد و په‌ده‌که‌ش قازانجى هه‌بوو و گه‌یشته ئه‌م ئاسته، "ئێستا پیشنیارمان ئه‌مه‌یه، باسى پێوانه‌کانى قازانج بکه و سوود وه‌رگره، واتا به په‌یوه‌ندیی، یه‌کڕیزى و یه‌کێتى سه‌رده‌که‌وین، ئێستا وه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌مه له‌م ئاسته‌دا و ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ دووژمنى کورد و ئه‌و هێزانه‌ى ده‌یانه‌وێت کورد قڕبکه‌ن، مه‌ترسیداره، به‌مشێوه‌یه نابێت، پێویسته ده‌ست له‌م هه‌ڵویسته هه‌ڵگرن".
ئه‌ندامه‌که‌ى کۆمیته‌ى به‌ڕێوبه‌ریى پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که ئایا هه‌ندێک که‌س ئه‌م بابه‌ته گه‌رم ده‌که‌نه‌وه ده‌که‌نه‌وه؟ پێویسته نه‌که‌ونه ئه‌م داوه‌وه، له‌وانه‌یه واش بووبێت، "ده‌توانم هه‌ندێک شتى دیکه‌ش باس بکه‌م، "دواى شه‌ڕى ١٩٩٥، له مانگى ١ى ١٩٩٦ـدا شاندێکى په‌که‌که و په‌ده‌که کۆبوونه‌وه و له‌وێ ڕێککه‌وتنێکیان واژۆکرد، مانگى یه‌ک یان دووى ١٩٩٦ـیش دیسان واژۆمان کرد".