عه‌فرین؛ کوشتنى حه‌وت سه‌ربازى تورکیا‌و ملیشیا راگه‌یه‌ندرا
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هێزه‌کانى ڕزگاریى عه‌فرین رایگه‌یاند، شه‌ڕڤانان له چالاکییه‌کانیاندا دژبه سوپاى داگیرکه‌رى تورکیا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌کانیان له عه‌فرین حه‌وت داگیرکه‌ریان کوشتووه و ژماره‌یه‌کیش بریندار بوون.
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى ئه‌مڕۆى هێزه‌کانى رزگارى عه‌فرین:
ڕۆژى ١٩ى ئه‌م مانگه، یه‌کینه‌کانمان له مارع له دژى باره‌گایه‌کى سه‌ربازیى داگیرکه‌ران که خه‌ریکین دروستى ده‌که‌ن، چالاکییان ئه‌نجامدا، به‌وهۆیه‌وه ئۆتۆمبێلێکى کار تێکشکێندرا و گورز له یه‌کێکى دیکه‌شیان وه‌شیندرا، هه‌روه‌ها سه‌ربازێک و کارمه‌ندێکى ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورک سزادران”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه: “ڕۆژى ٢٠ى ئه‌م مانگه، هێزه‌کانمان له مارع کۆبوونه‌وه‌یه‌کى چه‌ته‌کانى سه‌ربه ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورکیان کرده ئامانج، له ئه‌نجامدا ئۆتۆمبێلێک تێکشکێندرا و ژماره‌یه‌ک له چه‌ته‌کان بهسزاگهینران و برینداربوون، به‌ڵام ژماره‌که‌یان بۆمان ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه.”
راشیگه‌یاندوه: “ڕۆژى ٢٠ى ئه‌م مانگه له گوندى عومهرسمۆ سه‌ربه ناوچه‌ى شه‌را، هه‌ڤاڵانمان چوونه سه‌ر گروپێکى چه‌ته به‌ناوى ئاسیفێت شیمال، له ئه‌نجامى ئه‌م چالاکییه‌دا سێ چه‌ته سزادران و چه‌ته‌یه‌کیش برینداربوو، هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێلێک تێکشکێندرا و باره‌گاکه‌یان ڕووخێندرا. ڕۆژى ٢٤ى ئه‌م مانگه دژى گروپێکى چه‌ته که له مۆڵگهیهکدا کۆببوونه‌وه، له گوندى که‌فه‌ر خۆشهرى سه‌ربه عه‌زاز چالاکییه‌ک ئه‌نجامدرا، له ئه‌نجامدا دوو چه‌ته کوژران و دوو چه‌ته‌ش برینداربوون، هه‌روه‌ها مۆڵگهکهیش به ته‌واوه‌تى ڕووخێندرا.”
هێزه‌کانى ڕزگاریى عه‌فرین، له راگه‌یاندراوه‌که‌یدا ده‌شڵێت: “له ئه‌نجامى ئه‌و چالاکییانه‌دا ئه‌وه‌نده‌ى بۆمان ڕوون بووه‌ته‌وه، سه‌ربازێک و کارمه‌ندێکى ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورک و پێنج چه‌ته سزادراون و سێ چه‌ته‌ش برینداربوون، سێ ئۆتۆمبێل تێکشکێندراوه و مۆڵگه و بارهنگایهکیش ڕوخێندراوه.”