ناوه‌رۆکى کۆبونه‌وه‌ى وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى عێراق و میسرو ئوردن

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

‌هه‌ریه‌که‌ له‌ وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، میسر و ئوردن کۆبونه‌وه‌ى لوتکه‌ى سێ قۆڵیان ئه‌نجامداو  تێیدا فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق رایگه‌یاند:" ئاڵنگارییه‌کانى ناوچه‌که‌مان تاوتوێ کردووه‌".

ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 27ى حوزه‌یرانى 2021، فواد حسێن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له‌سه‌ره‌تاى کۆنگره‌که‌دا رایگه‌یاند: "له‌کۆبونه‌وه‌ى نێوان هه‌رسێ وڵات ئاڵنگارییه‌کانى ناوچه‌که‌مان تاوتوێ کرد، باسمان له‌ پڕۆژه‌ى ئابورى هاوبه‌شى هه‌رسێ وڵات کرد و به‌رژه‌وه‌ندى هه‌مولایه‌ک له‌وه‌دایه‌ هاوکاربین".

ناوبراو راشیگه‌یاند لوتکه‌ى هه‌رسێ وڵات که‌ ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ له‌به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت ده‌رئه‌نجامى کارى به‌یه‌که‌وه‌یى نێوان ئوردن، عێراق و میسر بووه‌ و که‌ پرسه‌کانى وه‌به‌رهێنان و دۆزینه‌وه‌ى ده‌رفه‌رتى بوژانه‌وه‌ له‌سه‌رجه‌م بواره‌کان له‌خۆ ده‌گرێت.

هاوکات وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه‌ کۆبونه‌وه‌که‌ى ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌کى دۆسیه‌ى تێدا تاوتوێ ده‌کرێت که‌جێگه‌ى بایه‌خى نێوان هه‌رسێ وڵاته‌که‌یه‌، له‌وانه‌ش هه‌ماهه‌نگى و دروستکردنى شارى پیشه‌سازی.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار