به‌رپرسێکى ئه‌منى ئێران: به‌رپرسانى ئێران له ژیانیان ده‌ترسن به‌هۆى بوونى موسادى ئیسرائیله‌وه
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى پێشوى ئاسایشى ئێران رایگه‌یاند، ده‌زگاى موسادى ئیسرائیل هاتۆته ناو هه‌موو ده‌زگاکان و زۆربه‌ى به‌رپرسه‌کان به‌و هۆیه‌وه له‌ژیانیان ده‌ترسن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 29ى حوزه‌یرانى 2021، ئاژانسى روسیا توده‌ى بڵاویکرده‌وه، عه‌لى یونسی، وه‌زیرى پێشووى ئاسایشى ئێران رایگه‌یاند:" ده‌زگاى مۆسادى ئیسرائیلى له‌ماوه‌ى 10 ساڵى رابردوودا توانیویه‌تى بچێته ناو هه‌موو ده‌زگاکانى ئێران و زۆربه‌ى به‌رپرسه‌کان له‌ژیانیان ده‌ترسن.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" ئاسایشى ئێران و ده‌زگاى هه‌واڵگری، له‌برى دۆزینه‌وه‌ى ره‌گوڕیشه‌ى مۆساد، یه‌کترى تۆمه‌تبارده‌که‌ن به‌که‌مته‌رخه‌می.
هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که مۆسادى ئیسرائیلى له‌ماوه‌ى رابردوودا توانیویه‌تى چه‌ند هێرشێک له‌ناو ئێران‌دا ئه‌نجامبدات به‌ئاستێک که بووه‌ته مه‌ترسییه‌کى جدى له‌سه‌ر ژیانى به‌رپرسان.