داهاتى نه‌وتى عێراق شه‌ش ملیار دۆلار بووه
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق داهات و فرۆشتنى مانگى حوزه‌یرانى ئاشکرا کرد که له‌و مانگه‌دا زیاتر له 86 ملیۆن به‌رمیل فرۆشراوه‌و داهاته‌که‌شى شه‌ش ملیار‌و141 ملیۆن دۆلار بووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 1ى ته‌موزى 2021، وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق بڵاویکرده‌وه که له‌مانگى رابردوودا بڕى 86ملیۆن و 765 هه‌زار و 589 به‌رمیل نه‌وتى خاو هه‌نارده‌کراوه.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که ڕۆژانه تێکڕا دوو ملیۆن و 892هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌کراوه‌و به‌رهه‌مى نه‌وتى که‌رکوک سێ ملیۆن و 75هه‌زارو 237 به‌رمیل نه‌وت بووه.
هاوکات وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ئه‌وه‌شى خستۆته‌روو تێکڕاى نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وت گه‌یشتوه‌ته ( 70.778) دۆلار، داهاتى نه‌وت گه‌یشتوه‌ته شه‌ش ملیار و141 ملیۆن و 77 هه‌زار دۆلار.
مانگى رابردوو نرخى نه‌وت به‌شێوه‌یه‌کى به‌رچاو به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه بینى که له‌کۆتایى مانگه‌که‌دا نرخى یه‌ک به‌رمیل گه‌یشته 75 دۆلار، ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ش کاریگه‌ریه‌کى ئه‌رێنى له‌سه‌ر پڕکردنه‌وه‌ى کورتهێنانى بودجه‌ى ساڵى 2021ى عێراق ده‌بێت.