کۆبونه‌وه‌ى وڵاتانى ئۆپێک سبه‌ینێ ئه‌نجام ده‌درێت

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

 وه‌زیرى نه‌وتى عێراق رایگه‌یاند، کۆبوونه‌وه‌ى رێکخراوى وڵاتانى ئۆپێک پڵه‌س به‌مه‌به‌ستى که‌مکردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت ده‌ستى به‌کاره‌کانى کردوه‌ سبه‌ینێ هه‌ینى ئه‌نجام ده‌درێت.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 1ى ته‌موزى 2021، ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیرى نه‌وت له‌ راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه‌، وڵاتانى ئه‌ندام له‌رێکخراوى ئۆپێک پڵه‌س، بڕیارى دواخستنى کۆبونه‌وه‌که‌یان داوه‌، که‌ ئه‌مڕۆ ده‌ستى به‌ کاره‌کانى کردوه‌ و چه‌ند کاتژمێرێکى خایاندوه‌، بڕیاره‌ سبه‌ینێ درێژه‌ به‌کۆبونه‌وه‌کان بده‌ن.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌ که‌ دواخستنى کۆبونه‌وه‌ى ئۆپێک بۆ گفتوگۆ و ڕاوێژى زیاتره‌ به‌مه‌به‌ستى گه‌یشتن به‌ ڕێککه‌وتنێک که‌ ئامانجى هاوبه‌ش له‌ سه‌قامگیرى و هاوسه‌نگى بازاڕه‌کانى نه‌وتى جیهانیدا به‌دیبهێنێت .
هاوکات، وه‌زیرى نه‌وت ئاماژه‌ى به‌هه‌وڵه‌کان کرد، بۆ نزیککردنه‌وه‌ى بۆچونه‌کان له‌رێککه‌وتنێک که‌ خزمه‌ت به‌به‌رهه‌مهێنه‌ران بکات و سه‌قامگیریى بۆ وڵاتانى به‌رهه‌مهێنى نه‌وت دابین بکات.

سه‌باره‌ت به‌کۆبونه‌وه‌ى داهاتوى رێکخراوى وڵاتانى ئۆپێک، ئیحسان عه‌بدولجه‌بار ئاشکرایکرد، کۆبونه‌وه‌ى داهاتوى رێکخراوى ئۆپێک له‌ به‌غدا ده‌بێت، به‌مه‌به‌ستى پیرۆزڕاگرتنى یادى 60 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى رێکخراوه‌که‌ له‌ به‌غدا.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار