کازمى له‌باره‌ى کاره‌باوه‌ کۆمه‌ڵێک راسپارده‌ ده‌رده‌کات

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى  

سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق، بۆ چاره‌سه‌ر کردنى دۆخى کاره‌با سه‌رپه‌رشتى کۆبونه‌وه‌ى شانه‌ى فریاکه‌وتنى قه‌یرانى کاره‌باى کرد و ژماره‌یه‌ک راسپارده‌ى به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رى قه‌یرانه‌که‌ ده‌رکرد.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ سێى ته‌موزى 2021، به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێکى نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆک وه‌زیران، مسته‌فا کازمى سه‌رپه‌رشتى یه‌که‌مین کۆبونه‌وه‌ى شانه‌ى فریاکه‌وتنى چاره‌سه‌رى کاره‌باى کرد و که‌ دوێنێ هه‌ینى پێکهێندرا به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رکردنى گرفته‌کانى به‌رده‌م کاره‌با. 

به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌که‌، ئامانجى کۆبونه‌وه‌که‌ لێکۆڵینه‌وه‌ بو له‌ هۆکاره‌کانى کوژاندنه‌وه‌ى سیستمى کاره‌با له‌به‌ره‌به‌یاندا دوێنێ هه‌ینى و هه‌روه‌ها ده‌رخستنیى ئه‌وه‌ى که‌ هۆکاره‌که‌ى ته‌کنیکى بوه‌ یاخود که‌مته‌رخه‌مى تا لێپرسینه‌وه‌ بکرێت، له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا باس له‌ چه‌ندین ڕێوشوێنکرا بۆ ڕێگه‌گرتن له‌ دوباره‌بونه‌وه‌ى ئه‌و کێشه‌یه‌.

هاوکات جه‌ختله‌وه‌کراوه‌ته‌وه‌ ده‌بێت کاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین بکرێت و چاره‌سه‌رى خێرا بۆئه‌و کێشه‌یه‌ بدۆزرێته‌وه‌.
مسته‌فا کازمى وه‌زاره‌تى دارایى و وه‌زاره‌ته‌کانى دیکه‌ى ئاراسته‌ کرد، بۆئه‌وه‌ى هه‌مو ئاسانکارییه‌ک بۆ چاره‌سه‌رکردنى به‌په‌له‌ى ئه‌و گرفتانه‌ بکه‌ن که‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى کاره‌باوه‌ خراونه‌ته‌ڕو، هه‌روه‌ها پلانى به‌په‌له‌ بۆ چاره‌سه‌رى قه‌یرانى کاره‌با دابنرێت. 

هه‌ر له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا ژماره‌یه‌ک راسپارده‌ ده‌رکران، یه‌کێک له‌راسپارده‌کانیش، بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌ى نزمى ڤۆڵتیه‌ له‌ناوچه‌کانى باشورى عێراق، له‌گه‌ڵ لایه‌نى ئێرانى گفتوگۆ بکرێت، راسپارده‌ى دوه‌میش، کۆمپانیاکانى گواستنه‌وه‌ى کاره‌باى گشتى به‌ به‌رده‌وامى پشکنین بۆ هێڵى KV400   بکه‌ن، راسپارده‌ى سێیه‌میش، به‌رپرسیارێتى تۆڕه‌کانى گواستنه‌وه‌ى کاره‌با له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه‌ له‌ئه‌ستۆ ده‌گیرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار