ده‌نگده‌رانى عێراق له‌کاتى ده‌نگداندا هه‌ر 10 په‌نجه‌که‌یان مۆر ده‌کرێت
کۆمسیۆن چوار هه‌نگاوى نوێ بۆ ڕێگری‌کردن له ساخته‌کارى ئه‌نجام ده‌دات
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌نجومه‌نى کۆمیسیارانى کۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق بۆ ڕێگری‌کردن له ساخته‌کارى چوار بڕیارى نوێى ده‌رکرد که یه‌کێکیان هه‌ر 10 په‌نجه‌که‌ى ده‌نگده‌ر مۆر ده‌کرێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه سێى ته‌موزى 2021، له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق ئه‌وه‌ى خستۆته‌روو له پێناو سه‌رکه‌وتنى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراقدا ئه‌نجومه‌نى کۆمیساران بڕیاریداوه کۆمه‌ڵێک بڕیارى دیکه بۆ گره‌نتیکردنى هه‌ڵبژاردنێکى پاک و دوور له ساخته‌کارى بگرێته‌به‌ر.
هه‌روه‌ها له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که باسى بڕیاره‌کان کراوه که ئه‌وانیش، “وه‌رگرتنه‌وه‌ى کارتى ئه‌لکترۆنى ده‌نگدان له ده‌نگده‌ر ده‌بێت له دواى پرۆسه‌ى ده‌نگدان، هه‌روه‌ها له کارخستنى سه‌رجه‌م کارته ئه‌لکترۆنییه‌کان ڕاسته‌وخۆ له دواى پرۆسه‌ى ده‌نگدان بۆماوه‌ى سێ رۆژ".
هاوکات یه‌کێکى دیکه له بڕیاره‌کانى کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق بۆ ڕێگری‌کردن له ساخته‌کارى بریتییه له وه‌رگرتنى په‌نجه‌مۆرى هه‌ر 10 په‌نجه‌که‌ى ده‌نگده‌ر، ئه‌وه‌ش به مه‌به‌ستى ڕێگرى له دووباره نه‌بوونه‌وه‌ى ده‌نگدانى ده‌نگده‌رێک له بنکه‌یه‌کى دیکه‌ى ده‌نگداندا.
کۆتا بڕیارى کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق ئه‌وه‌یه که پێویسته ده‌نگده‌ر له‌کاتى ده‌نگداندا جگه له کارتى ئه‌لیکترۆنى ده‌نگدان به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کى فه‌رمى دیکه‌شى پێ بێت.