له‌عه‌فرین 112 سه‌رباز و میلیشیاى تورکیا کوژران
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هێزه‌کانى رزگاریى عه‌فرین ئامارى شه‌ش مانگى ئه‌مساڵیان بڵاوکرده‌وه و رایانگه‌یاندووه، که 31 سه‌ربازو 79 ملیشیاى هاوپه‌یمانى تورکیا و دوو سیخورى ده‌زگاى هه‌واڵگرى میت کوژراون و 26 ئوتومبێلى سه‌ربازیشیان تێکشکانووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه پێنجى ته‌موزى 2021، هێزه‌کانى رزگاریى عه‌فرین (HRE) ئامارى شه‌ش مانگى یه‌که‌مى چالاکییه‌کانى ساڵى 2021 بڵاوکرده‌وه.
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى هێزه‌کانى رزگارى عه‌فرین:
هێرشه نامرۆڤانه‌کان له دژى هاووڵاتییان به‌رده‌وامه
"ده‌وڵه‌تى تورکى داگیرکه‌ر دواى داگیرکردنى عه‌فرین به‌رامبه‌ر گه‌له‌که‌مان هه‌موو جۆره پێشێلکارییه‌کى به‌ده‌ر له هه‌موو پێوه‌ره مرۆڤایه‌تییه‌کانى ئه‌نجامدا. له‌سه‌ر دیمۆگرافیا و سروشتى عه‌فرین سیاسه‌تى قێزه‌ون و تێکده‌رانه‌ى به‌ڕێوه‌برد. هه‌موو رۆژێک به تۆپبارانى چێ گه‌لى ناوچه‌که و سروشتى ناوچه‌که ده‌کاته ئامانج. ده‌وڵه‌تى تورکى داگیرکه‌ر پێشێلکاریى به‌ده‌ر له مرۆڤایه‌تى له دژى گه‌له‌که‌مان به‌ڕێوه‌ده‌بات. چالاکى و به‌رخودانى هێزهکانمانیش به شێوه‌یه‌کى به‌هێز به‌رده‌وامه. له ٦ مانگى یه‌که‌مى ٢٠٢١دا له دژى داگیرکه‌ران چالاکیى به‌هێز ئه‌نجامدران و له‌و چالاکییانه‌دا گورزى قورس له داگیرکه‌ران درا.
٣١ سه‌رباز و ٢ سیخوێ و ٧٩ چه‌ته و به گشتى ١١٢ داگیرکه‌ر کوژراون
هێزه‌کانمان له ٦ مانگى یه‌که‌مى ساڵى ٢٠٢١دا له دژى سوپاى تورکى داگیرکه‌ر و گروپه چه‌ته‌کان ٦٧ چالاکییان ئه‌نجامداوه. له‌و چالاکییانه‌دا ٣١ سه‌رباز کوژراون، که یه‌کێکیان سه‌رله‌شکر بووه و ٢٧ سه‌ربازى تریش بریندار بوو. ٢ سیخوڕ‌ى میت-یش کوژراون و ٢ ئه‌ندامى تر‌ى میت-یش بریندار بوون. هه‌روه‌ها پسپۆڕێکى ئه‌ندازه‌یى سوپاى تورکى داگیرکه‌ر کوژراوه. ٧٩ چه‌ته کوژراون، که ٢دانهیان سه‌ره‌ک چه‌ته بوون و ٨٣ چه‌ته‌ى تریش بریندار بوون.
٢٦ ئۆتۆمبێلى سه‌ربازى و ٢ ماتۆێ و کارگه‌یه‌ک و ٤ باره‌گاى سه‌ربازى تێکشکێنراون
له‌و چالاکییانه‌دا ١٩ ئۆتۆمبێلى سه‌ربازی، ئۆتۆمبێلێکى کار، ٢ ماتۆێ سکیل، ٢ زرێپۆشى جۆرى کیرپی، ٤ چه‌کى دۆشکا له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێله‌کانیان، ١ دووربینى له‌یزه‌ر، ١ دووربینى رۆژ و بێته‌لێک تێکشکێنراون. هه‌روه‌ها کارگه‌یه‌کى چه‌ته‌کان و ٤ باره‌گاى چه‌ته‌کانیش ته‌قێنراونه‌ته‌وه و زیانیش به ٢ ئۆتۆمبێلى تریان گه‌یه‌ندراوه.
ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌کى زۆر چه‌ک و که‌لوپه‌لى سه‌ربازیدا گیراوه
له‌و چالاکییانه‌دا به گشتى ١ بى که‌ى سی، ٣ ئه‌ى که‌ى – ٤٧ ، ١ دووربینى شه‌و، ١ بێته‌ل و ٣ ته‌له‌فون ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.
٨ هاووڵاتیى مه‌ده‌نى شه‌هیدبوون و ١١ هاووڵاتیى تریش بریندار بوون
سوپاى تورکى داگیرکه‌ر له سه‌ره‌تاى ساڵى ٢٠٢١ تاوه‌کو ئێستا سه‌دانجار ناوچه‌که‌ى بۆردومان کردووه. له‌و بۆردومان و تۆپبارانانه‌دا ٨ هاووڵاتیى شه‌هید بوون، که ٤یان منداڵ بوون و ١١ هاووڵاتیى تریش بریندار بوون. چه‌ته داگیرکه‌ره‌کان ٣ جار هێرشى زه‌مینییان ئه‌نجامداوه.
٥ شه‌ڕڤان شه‌هید بوون
له هێرشه‌کانى سوپاى تورکى داگیرکه‌ر و چه‌ته‌کانیاندا ٥ شه‌ڕڤانمان شه‌هید بوون".