کۆرۆناى ده‌لتا گه‌یشته‌ تورکیا

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

‌وه‌زیرى ته‌ندروستى تورکیا ئاشکراى ده‌کات که‌ سێ حاڵه‌تى توشبون به‌ کۆرۆناى جۆرى گۆڕاوى ده‌لتا پله‌س له‌سێ ناوچه‌ى تورکیا تۆمارکراون.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ شه‌شى ته‌موزى 2021، فه‌خره‌دین کۆچا وه‌زیرى ته‌ندروستى تورکیا رایگه‌یاند:" سێ حاڵه‌تى توشبون به‌ کۆرۆناى جۆرى گۆڕاوى ده‌لتا پله‌س له‌سێ ناوچه‌ى تورکیا تۆمارکردوه‌، تائێستا 284 حاڵه‌تى توشبون به‌ جۆره‌کانى ده‌لتا له‌ 30 ناوچه‌ى جیاوازى تورکیا تۆمارکراون".

وه‌زیرى ته‌ندروستى تورکیا راشیگه‌یاند، هه‌نگاوه‌کانى پێدانى ڤاکسین خێراتر ده‌که‌ن و تا جه‌ژنى قوربان پێدانى ڤاکسین ده‌گه‌یه‌ننه‌ نزیکه‌ 43 ملیۆن که‌س.

تورکیا یه‌کێکه‌ له‌و وڵاتانه‌ى که‌ له‌ یه‌که‌م رۆژى ئه‌م مانگه‌یه‌وه‌ زۆربه‌ى رێکاره‌کانى دژى کۆرۆناى هه‌ڵگرت، تائێستاش نزیکه‌ى 5.5 ملیۆن که‌س توشى کۆرۆنا بون و نزیکه‌ى 50 هه‌زار که‌سیش به‌هۆى ئه‌و په‌تایه‌وه‌ مردوون.
جۆرى گۆڕاوى ده‌لتا پله‌س زوو بڵاوده‌بێته‌وه‌، به‌ڵام زۆربه‌ى کۆمپانیاکانى به‌رهه‌مهێنانى ڤاکسین باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ ڤاکسینه‌کانیان تواناى روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى هه‌مو جۆره‌کانى ده‌لتاى هه‌یه‌.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار