که‌سێکى نزیک له هانا جاف بۆ هاوڵاتى: به‌هۆى ره‌گه‌زپه‌رستى به‌ریتانییه‌کانه‌وه جیابووه‌ته‌وه
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هانا جاف ئه‌و کچه کورده‌ى له مانگى شوباتى ساڵى 2020 له‌گه‌ڵ هارى ڕۆپه‌ر (کورزۆن)ى یه‌کێک له ئه‌ندامانى له خێزانى ئه‌رستۆکراتیی به‌ریتانیادا هاوسه‌رگیرى کرد، دواى 18 مانگ جیابووه‌ته‌وه‌و یه‌کێک له که‌سه نزیکه‌کانى ده‌ڵێت:"هانا جاف به‌هۆى ڕه‌گه‌زپه‌رستیى به‌ریتانییه‌کانه‌وه جیابووه‌ته‌وه".
دواى بڵاوبونه‌وه‌ى هه‌واڵه‌که له ده‌یلى مه‌یلى به‌ریتانى، که هانا جافى تۆمه‌تبار کردبوو به جیابونه‌وه‌که، به‌ڵام یه‌کێک له که‌سه نزیکه‌کانى بۆ هاوڵاتى ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که هۆکارى جیابونه‌وه‌ى کچه کورده‌که له‌گه‌ڵ (هارى ڕۆپه‌ر) ئه‌وه‌بووه که له خێزانى ئه‌رستۆکراتییه "زۆر ڕه‌گه‌زپه‌رستانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ کچه کورده‌که کردووه‌و چه‌ندینجار به‌ر توندوتیژى خێزانى که‌وتووه".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد که هانا له‌لایه‌ن خێزانى هارییه‌وه زۆر به که‌م سه‌یرکراوه‌و سوکایه‌تى پێکراوه"هانا به‌هۆى ته‌نیایى ژیان و دوورى له خێزانه‌که‌ى که‌س به‌رگرى لێنه‌کردووه‌و بۆیه له‌گه‌ڵ خێزانى هارى ژیانى زۆر قورس بووه".
هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که هارى له‌سه‌ره‌تادا ویستویه‌تى عاشقى کچه کورده‌که بێت، به‌ڵام دواتر "به‌هۆى ڕه‌گه‌زپه‌رستى ئینگلیزه‌کان نێوانى هانا و هارى به‌جۆرێک تێکچووه که له ڕێگه‌ى هاوڕێیه‌کى هاوبه‌شه‌وه چاویان به یه‌کترى که‌وتووه دواتر هانا جیابۆته‌وه".
هانا جاف ئێستا له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌ى دایه له وڵاته‌که‌ى مه‌کسیکه و ئاسوده‌یه و دووره له هه‌موو مه‌ترسییه‌ک.
هانا جاف ته‌مه‌نى 34 ساڵه‌و خاوه‌نى چه‌ندین بڕوانامه‌ى نێوده‌وڵه‌تییه و به‌شدارى چه‌ندین کارى خێرخوازى کردووه له کوردستان و ده‌ره‌وه‌و باوکى دامه‌زرێنه‌رى دامه‌زراوه‌ى جافه و باپیرى سه‌رۆک هۆزى جاف (داوود به‌گى جاف) بووه.