په‌رله‌مانتارێکى هه‌ده‌په‌ ئازاد ده‌کرێت

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
عومه‌ر فارووق گه‌رگه‌رلیئۆغڵو ئه‌ندامى فراکسیۆنى هه‌ده‌په‌ له‌لایه‌ن دادگاى خۆجێى بڕیاره‌که‌ى پێگه‌یشت بڕیارى ئازادکردنى ده‌رکرد.
 
گه‌رگه‌رلیئۆغڵو په‌رله‌مانتارى پارتى دیموکراتى گه‌لان (هه‌ده‌په‌) له‌سه‌ر بازنه‌ى پارێزگاى کۆجائه‌لیى تورکیا بوو، به‌ڵام به‌هۆى پۆستێک له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، رۆژى چوارشه‌ممه‌ 17ى ئادارى 2021 به‌ ده‌نگى زۆرینه‌ى په‌رله‌مانتارانى ئاکپارتى و مه‌هه‌په‌ مافى په‌رله‌مانتارى لێوه‌رگیرایه‌وه‌.

بڕیارى دادگا سزاى دوو ساڵ و نیو به‌ندکردنى به‌سه‌ردا سه‌پاند، به‌ڵام دادگاى ده‌ستووریى تورکیا ئه‌مه‌ى به‌ پێشێلکردنى ماف و ئازادیى تاک ناوبرد و بڕیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حوکمه‌که‌ى ده‌رکرد.

 رۆژى 1ى ته‌مموز بڕیاره‌که‌ درا، به‌ڵام گه‌رگه‌رلیئۆغڵو ئازادنه‌کرا، رۆژى دووشه‌ممه‌ له‌ ئه‌نقه‌ره‌ و له‌به‌رده‌م گرتووخانه‌ى سینجان خۆپێشاندان بۆ ئازادکردنى گه‌رگه‌رلیئۆغڵو به‌ڕێوه‌چوو. 

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ساڵح گه‌رگه‌رلیئۆغڵو ئازادکرا، هه‌ر ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دادگاى خۆجێى بڕیارى ئازادبوونى بۆ عومه‌ر فارووق گه‌رگه‌رلیئۆغڵو ده‌رکرد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار