په‌رله‌مانى هۆڵه‌ندا کۆمه‌ڵکوژیى ئێزدییه‌کانی به‌جینۆساید ناساند
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
په‌رله‌مانى هۆڵه‌ندا، کۆمه‌ڵکوژی سێى ئابى 2014ى ئێزدییه‌کانی به‌جینۆساید ناساند‌و داواى قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ش ده‌کات بۆیان و تێیدا سندوقى هاوکاریى بۆ پشتگیریى ژنان و منداڵانى ئێزدى که بوونه قوربانیى چه‌کدارانى داعش داده‌مه‌زرێنرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، شه‌شى ته‌موزى 2021، له‌په‌رله‌مانى هۆڵه‌ندا ده‌نگى له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه پیشنیازه‌دا که تایبه‌ت به‌کۆمه‌ڵکوژیى ئێزدییه‌کان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانى یه‌کێتیى کریستیان دیموکرات، CDA ، ئان کویک پێشکه‌ش کراو به‌کۆى ده‌نگ په‌سه‌ند کرا.
به‌پێى ئه‌و پرۆژه پیشنیازه په‌سه‌ندکراوه، چوار پێشنیازى دیکه سه‌باره‌ت به‌کۆمه‌ڵکوژیى 3ى ئابى 2014 ى په‌سه‌ند کران که بریتین له:
– له‌کاتی دادگاییکردنى داعش له هۆڵه‌ندا، ده‌نگى قوربانییانى ئێزدیش ببیسترێت و مافى قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ش بناسێنرێت.
-بۆ هێنانه‌دى دادپه‌روه‌ریى و سزادانى ئه‌و چه‌کدارانه‌ی داعش که له ده‌ره‌وه چوون و تاوانیان ئه‌نجام داوه، دادگایه‌ک دابمه‌زرێنرێت.
– سندوقى هاوکاریى بۆ پشتگیریى ژنان و منداڵانى ئێزدى که بوونه قوربانیى چه‌کدارانى داعش، دابمه‌زرێنرێت.
– پێویسته حکومه‌ت پشتگیرى له ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى شه‌نگال بکات.
پێشتر هه‌ریه‌که له‌په‌رله‌مانى ئه‌وروپاو ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مریکاش بڕیارى هاوشێوه‌یان دابوو، ئێستاش له‌وڵاتانى دیکه‌ى ئه‌وروپا پرۆژه‌ى هاوشێوه ئاماده‌کراوه‌و بڕیاروایه له‌هه‌فته‌کانى داهاتودا تاوتوێ بکرێن.