عێراق له‌باره‌ى کۆرۆناوه زه‌نگى مه‌ترسیدار لێ ده‌دات
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق هۆشداریده‌دات له‌وه‌ى، بارودۆخى ته‌ندروستى له وڵات‌دا مه‌ترسیداره به‌وه‌ى شه‌پۆلى تووشبوانى کۆرۆنا له زیادبوندایه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه هه‌شتى ته‌موزى 2021، له به‌یاننامه‌یه‌کدا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق بڵاویکردووه‌ته‌وه، بارودۆخى په‌تاى کۆرۆنا له عێراق مه‌ترسیداره و ژماره‌ى توشبووان ڕۆژ له دواى ڕۆژ له زیادبوونه، ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌و شه‌پۆله نوێیه‌ى له‌ماوه‌ى ڕابردوودا ڕاگه‌یه‌ندرا که توندترینه به به‌راورد به‌وانه‌ى پێشوو.
هه‌روه‌ها ئه‌وه دووپاتکراوه‌ته‌وه که‌ئه‌مڕۆ ڕۆژى پێنجشه‌ممه به‌رزترین ژماره‌ى توشبووانى ڕۆژانه‌ى په‌تاى کۆرۆنا له‌سه‌ره‌تاى په‌تاکه‌وه تۆمار کراوه و که نۆ هه‌زارو 189 توشبووى کۆرۆنا و 31 گیان له‌ده‌ستدان تۆمارکران، به‌و هۆیه‌وه سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کانى هاوڵاتیان به گوێنه‌دان به ڕێوشوێنه‌کانى خۆپاراستن نه‌به‌ستنى ده‌مامک تۆمه‌تبار ده‌کات.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق داوا له هاوڵاتیان ده‌کات، ده‌ست بکه‌نه‌وه به پابه‌ند بوون به ڕێوشوێنه‌کانى خۆپاراستنه‌وه و ده‌ستبه‌جێ سه‌ردانى ناوه‌نده‌کانى دابه‌شکردنى ڤاکسینى کۆرۆنا بکه‌ن، چونکه جگه له ڤاکسین هیچ ڕێگه‌یه‌کى تر نییه بۆ شکاندنى زنجیره‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاکه و کۆنترۆڵکردنى.
هاوکات داوا له ده‌زگاکانى ڕاگه‌یاندن و سه‌رجه‌م که‌ناڵه‌کان و چالاکوانانى تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و که‌سایه‌تییه ئایینى و عه‌شایه‌رى و ڕێکراوه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى ده‌کات، هه‌وڵى زیاتر بده‌ن بۆ هۆشیارکردنه‌وه‌ى خه‌ڵک و هاندانیان بۆ جێبه‌جێکردنى ڕێنماییه‌کانى خۆپارێزى و وه‌رگرتنى ڤاکسینه‌کان به خێراترین کات.