کازمى: هه‌ڵه‌کانى رابردوو دووباره ناکه‌ینه‌وه
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى حکومه‌تى عێراق له چواره‌مین ساڵیادى کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ى پارێزگاى موساڵدا رایگه‌یاند:" حکومه‌تى ئێستاى عێراق هه‌ڵه‌کانى رابردوو دووباره ناکاته‌وه".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10ى ته‌موزى 2021، نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق له راگه‌یه‌نراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه که مسته‌فا کازمى به‌بۆنه‌ى چواره‌مین ساڵیادى کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ى شارى مووسڵ سه‌نته‌رى پارێزگاى نه‌ینه‌وا له ده‌ستى رێکخراوى تیرۆریستى داعش په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه و تیایدا ھاتووه: "ئه‌مڕۆ عێراقییه‌کان یادى چواره‌مین ساڵیادى کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ى شارى مووسڵ به‌رز راده‌گرن که له داستانێکى ئازایه‌نه‌دا ھێزه عێراقییه‌کان به‌سه‌ر تیرۆریستانى داعشدا تۆماریان کرد و ئه‌و داستانه‌یش ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که یه‌گرتوویى عێراقییه‌کان تاکه رێگایه بۆ به‌ره‌و گه‌شه‌شه‌ندن و سه‌قامگیرى عێراق".
هه‌روه‌ها مسته‌فا کازمى راشیگه‌یاندووه که شه‌ڕى کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ى مووسڵ، ھاوسه‌نگیى له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆیى، ھه‌رێمیى و نێوده‌وڵه‌تى گۆڕی، دواى تیرۆریستانى داعش زۆربه‌ى ناوچه‌کانى عێراقیان داگیرکرد که له میانیدا، تاوانى وه‌حشیگه‌رانه‌یان به‌رامبه‌ر به ھاووڵاتییان ئه‌نجامداو و ھاتووه:"به قوربانیدانى ھێزه ئه‌منییه‌کانمان و فه‌تواکه‌ى مه‌رجه‌عییه‌ت، چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر شارى مووسڵ له ده‌ستى تیرۆریستانى داعش کۆنترۆڵ بکرێته‌وه."
هاوکات له راگه‌یه‌نراوه‌که‌دا ھاتووه: "دواى تێپه‌ڕبوونى ساڵ به‌سه‌ر کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ى مووسڵ، حکوومه‌تى ئێستاى عێراق سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که ھه‌ڵه‌کانى رابردوو که به‌ھۆیه‌وه لێکه‌وته‌ى مه‌ترسیدارى لێکه‌وته‌وه و باجى زۆر قورس درا، دووبار نه‌که‌ته‌وه و پێداگیرانه ھه‌وڵه‌کانیان بۆ راوه‌دوونانى تیرۆریستانیش خستووه‌ته‌گه‌ڕ، ئه‌وه‌یش له‌ڕێگاى پشت به‌ستن به تواناکانى ھێزه ئه‌منییه‌کان و دانانى پلانى سه‌ربازى به‌ھاریکارى له‌گه‌ڵ دۆست و ھاوپه‌یمانه‌کانمان".
ئه‌مڕۆ چوار ساڵ به‌سه‌ر کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ى شارى مووسڵ سه‌نته‌رى پارێزگاى نه‌ینه‌وا له ده‌ستى رێکخراوى تیرۆریستى داعش تێپه‌ڕده‌بێت که رۆژى 10ى ته‌موزى 2017 له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆکى حکومه‌تى ئه‌وکات کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ى راگه‌یه‌ندرا.