وەزارەتی دارایی خشتەی موچەی دوو ڕۆژی راگەیاند
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لیستێکی دیکەی مووچەی راگەیاند و بەپێی خشتەکە، سبەی دووشەممە وەزارەتەکانی کشتوکاڵ، رۆشنبیری و لاوان، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پەرلەمان، ئەنجوومەنی وەزیران و خانەنشینی پێشمەرگە مووچە وەردەگرن.
رۆژی سێشەممەش، خانەنشینیی شارستانی مووچە وەردەگرن.
لە رۆژانی 25 و 26ـی حوزەیران دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی وەزارەتی تەندروستی کرا، پاشان وەزارەتەکانی پێشمەرگە و ناوخۆ تاوەکو 30ـی حوزەیرانی کێشا و دابەشکردنی مووچە راگیرا، لەماوەی 12 رۆژی رابردوودا شەش وەزارەت و دەزگا مووچەکانیان وەرگرت.
بابهتی پهیوهندیدار