تاڵیبان داوا له تورکیا ده‌کات هێزه‌کانى له ئه‌فغانستان بکشێنێته‌وه
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى بزوتنه‌وه‌ى تاڵیبان داواى له تورکیا ده‌کات به زوترین کات سه‌رجه‌م هێزه‌کانى له ئه‌فغانستان بکشێنێته‌وه ئه‌وه‌ش له‌چوارچێوه‌ى رێککه‌وتندایه له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا.
سوهێل شاهین، وته‌بێژى بزوتنه‌وه‌ى تاڵیبان رایگه‌یاند:" تورکیا وڵاتێکى گه‌وره‌ى موسوڵمانه و ئه‌فغانستان په‌یوه‌ندییه‌کى مێژویى له‌گه‌ڵیدا هه‌یه، هیوادارین دواى پێکهێنانى حکومه‌تێکى نوێى ئیسلامى له وڵاته‌که‌مان له‌داهاتوودا په‌یوه‌ندییه‌کى باش و نزیکمان له‌گه‌ڵ تورکیا هه‌بێت".
ئاژانسى هه‌واڵى رۆیته‌رز بڵاویکرده‌وه، ئه‌نقه‌ره له مانگى ئایارى ئه‌مساڵدا له کۆبونه‌وه‌ى وه‌زیرانى به‌رگرى ناتۆ پێشنیارى کردووه، کاتێک وڵاتانى ناتۆ له ئه‌فغانستان کشانه‌وه هێزه‌کانى تورکیا له‌و وڵاته بمێننه‌وه و له‌به‌رامبه‌ردا تاڵیبان وه‌ڵامى ئه‌و پێشنیازه‌ى و تورکیاى دایه‌وه بۆ پاراستنى فڕۆکه‌خانه‌ى کابول به هێزه چه‌کداره‌کانى دواى کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ناتۆ له ئه‌فغانستان، داوا ده‌کات تورکیا وڵاته‌که‌ى جێبهێڵێت.
پێشتر جۆ بایدن سه‌رۆکى ئه‌مریکا له رۆژى (14 ى نیسانى )2021 دا پلانى کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانى وڵاته‌که‌ى له‌ئه‌فغانستان ڕاگه‌یاند و بڕیاره تا (11ى سێپته‌مبه‌ر)ى ئه‌مساڵ پرۆسه‌ى کشانه‌وه‌که کۆتایى بێت.