ئاگرکه‌وتنه‌وه‌یه‌ک له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌کى کۆرۆناى عێراق 70 قوربانى لێده‌که‌وێته‌وه‌

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

ته‌ندروستى زیقار رایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامى که‌وتنه‌وه‌ى ئاگره‌که‌ى ئه‌مشه‌وى نه‌خۆشخانه‌ى ئیمام حسێن، 40 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 30 که‌سى دیکه‌ برینداربون و به‌و هۆیه‌وه‌ بارى نائاسایى راگه‌یاند.

میدیاکانى عێراق بڵاویانکرده‌وه‌ که‌ به‌هۆى که‌وتنه‌وه‌ى ئاگرێک له‌نه‌خۆشخانه‌ى ئیمام حسێن که‌ تایبه‌ته‌ به‌توشبوانى کۆرۆنا، تا ئێستا ته‌رمى 40 که‌س دۆزراوه‌ته‌وه‌ و زیاتر له‌ 30 که‌سى دیکه‌ش برینداربوون.

هه‌روه‌ها تیمه‌کانى به‌رگرى شارستانى له‌هه‌وڵدان بۆ کۆنتڕۆڵکردنى ئاگره‌که‌ و ده‌رهێنانى ته‌رمى مردوه‌کان که‌ هۆکاره‌که‌ى ژماره‌یه‌ک بتڵى ئۆکسجین ته‌قیونه‌ته‌وه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌که‌ گڕیگرتووه‌.

شه‌وى 24ى نیسانى ئه‌مساڵ، بۆرى گه‌یاندنى ئۆکسجین له‌ نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب له‌ نزیک به‌رزه‌ پردى دیاله‌ له‌ باشورى به‌غدا ته‌قییه‌وه‌، وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى عێراقیش له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه‌، 82 که‌س به‌هۆى روداوى ئاگرکه‌وتنه‌وه‌که‌ى نه‌خۆشخانه‌ى "ئیبن خه‌تیب" له‌ به‌غدا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 110 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون، ئه‌وکات مسته‌فا کازمى به‌رێوه‌به‌رو به‌رپرسى نه‌خۆشخانه‌که‌ى ئیبن خه‌تیبى دوورخسته‌وه‌و رووداوه‌که‌ى به‌ کاره‌سات وه‌سف کرد.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار