فه‌رمانى ده‌ستگیرکردن بۆ به‌رێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى زیقار ده‌رده‌چێت
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دادگاى عێراق بۆ لێکۆڵینه‌وه له روداوى ئاگرکه‌وتنه‌وه‌که‌ى نه‌خۆشخانه‌ى حسێن له پارێزگاى زیقار که‌به‌هۆیه‌وه 64 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 70 که‌سى دیکه‌ش برینداربون، فه‌رمانى ده‌ستگیرکردنى بۆ به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى پارێزگاکه و 11 که‌سى دیکه ده‌رکرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13ى ته‌موزى 2021، به‌شى لێکۆڵینه‌وه‌ى ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى عێراق له‌دواین بڕیاریدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که به‌هۆى روداوى ئاگرکه‌وتنه‌وه له‌نه‌خۆشخانه‌ى حسێن له پارێزگاى زیقار فه‌رمانى ده‌ستگیرکردن بۆ (سه‌دام ته‌ویل) به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى پارێزگاکه و 11 که‌سى دیکه ده‌رکراوه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه خراوه‌ته‌روو که فه‌رمانى ده‌ستگیرکردنه به‌پێى ماده‌ى 340 له‌یاساى سزادان ده‌رچووه و ئه‌وانه‌ى تۆمه‌تبارن به که‌مته‌رخه‌مى که‌بووه‌ته‌هۆى که‌وتنه‌وه‌ى روداوه‌که له‌لایه‌ن دادگاوه داواکراون.
هاوکات مسته‌فا کازمی، سه‌رۆکى حکومه‌تى عێراق رایگه‌یاند، دواى روداوى ئاگرکه‌وتنه‌وه له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌کى پارێزگاى زیقار که‌به‌هۆیه‌وه 64 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ده‌یان که‌سى دیکه‌ش برینداربون، حکومه‌ت لیژنه‌یه‌کى باڵاى پێکهێناوه و له‌ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌کدا ئه‌نجامى لێکۆڵینه‌وه له‌هۆکارى ئاگرکه‌وتنه‌وه‌که راده‌گه‌یه‌نن، ئه‌وانه‌ى که‌مته‌خه‌م بوون روبه‌ڕوى رێکارى توند ده‌کرێنه‌وه.